پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ماتەمین و ئەسپردەکردنی ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەری بەتوانای کورد لە شاری بانە بەشدارییان کرد.
بنەماڵەی زەبیحی سەرلەنوێ مەرگی ڕەحیم و کەیوان زەبیحی بە گوماناوی دەزانن و خوازیاری دۆزینەوە بکوژ یان بکوژانی ئەو دووبران، کە رۆژی هەێنی تەرمەکەیان بە دەست بەسراوی لە نیزیک بانە دۆزرایەوە.
بە گوتەی فەرماندەی هێزە ئنتیزامییەکانی شاری بانە کەسێک لەو پێوەندییەدا دەستگیر کراوەو، دانی بە تاوانەکەی خۆی داناوە.
لەسەر هۆکاری ئەو رووداوە زانیاریی زیاتر بڵاو نەبۆوەتەوە.