رۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەز پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، نووسەر و بیرمەندی ناوداری كورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەك لە شاری بەرلین پایتەختی ئەڵمان كۆچیدوایی کرد.
پرۆفیسۆرجەمال نەبەز یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەكیەتیی كورد- كاژیك) و لەساڵی 1962ەوە لە ئورووپا دەژی و، خاوەنی زیاتر لە 60 كتێب و سەدان لێكۆلینەوەی زانستی و هزری و سیاسییە بە زمانەكانی: كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی.
هەندێ لە بەرهەمەکانی بریتین لە:
چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: “The Tempest”) هی نووسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی ١٩٥٥
– لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی ١٩٨٦ لە هەولێر
– خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی ١٩٨٧
– نووسینی کوردی بە لاتینی
– وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین
– پالتۆ (بە ئینگلیزی: “The Coat”) لەساڵی ١٩٥٨ هی نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل
– سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە
– زمانی یەکگرتووی کوردی، ساڵی ١٩٧٩