سه‌عید لیلاز به لێکدانه‌وه ئاماری داهاتی سه‌رانه‌ی ئێران ده‌ڵێ ئێستاش داهاتی سه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئێران نهگهیوهتهوه ئاستی ساڵی ١٣٥٥، پێش ڕووخانی رێژیمی پاشایه‌تی.
ئه‌م ئابووریناسه ده‌ڵێ، له بواری داهاتی سه‌رانه، داهاتی میللی‌و توانای كڕین له چینی مام ناوه‌ندیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر زهقو به‌رچاومان بۆ دواوه بووه‌و پاش 37 ساڵ ئێستاش نهگهیشتووینهتهوه دۆخی ئابووریی سه‌رده‌می پاشایه‌تی.
سه‌عید لیلاز ده‌ڵێ ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه گه‌یشتنه‌وه به دۆخی ئابووریی پێش شۆڕش یانی ساڵی ١٣٥٥، به‌پێی توانای كڕین و نرخی تهوڕومو داهاتی سه‌رانه هه‌ر نه‌بێ ٥٠ ساڵی کات پێویسته.
مامۆستای زانكۆی به‌هێشتی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه چۆن ئێستاش له پێوه‌ره‌كانی داهاتی سه‌رانه‌دا نهگهیشتووینهتهوه بۆ ئاستی ٤٠ ساڵ له‌وه‌پێش، ده‌ڵێ: ئابووریی ئێرانله‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه سه‌روه‌ت و سامانێكی باش وه‌سه‌ر یه‌ك بنێ.
ئه‌م ئابووریناسه پێداگریی كرده‌وه که دوای ٣٨ ساڵ كه‌متر له سه‌دی ٥٨ داهاتی سه‌رانه‌ی ساڵی ٥٥مان له ئێران بووه، له حاڵێكدا كه به‌رهه‌مهێنانی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رانه له ئێران تا ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زیوه‌و ئابووریی ئێران نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی پێویست سه‌روه‌ت و سامان به‌رهه‌م بێنێ، له دابه‌شكردنی سه‌روه‌تیش سه‌ره‌ڕای پێداگریی له‌سه‌ر یه‌كسانیی پاش شۆڕش، به كرده‌وه ئه‌وه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ناوبراو گوتی، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دابه‌شكردنی داهات به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خراپتر بووه‌و، فشاره‌كانی ئاوسان و ڕانت خواردن له ئێران جیاوازیی چینایه‌تیی زیاتر كردوه.