دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەحیم زەبیحی و کەیوان زەبیحی دوو برا هونەرمەند و سینەماکاری بانەیی کە دەگوترا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، بەڵام گومانەکان لەو بارەوە زیادی کرد و باس لە کوژرانی ئەو دوو برا دەکرێ.
بە گوتەی شایەتحاڵان و کەسانی نیزیک بە بنەماڵەی زەبیحی ، تەرمەی ئەو دووبرا لە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە بە دەست بەسراوی سوتێندراون.
فەرماندەی ئنتیزامی شاری بانە ڕایگەیاند: کە بە هۆی وەرگەڕانی ماشین ئەو دوو برا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هەر لە یەکەم ساتەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە باس لەوە کراوە کە ڕەحیم زەبیحی و براکەی، سەرەتا کوژراون و ئینجا وا نیشاندراوە کە ماشینەکەیان هەڵگەڕاوەتەوە،
ئەمڕۆ شەممە١٧ سەرماوەز هەواڵی مەرگی گوماناوی ئەو دوو برا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
هەواڵدەریی فارس لە ڕاپۆڕتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە تەرمی ڕەحیم و کەیوان زەبیحی بە دەست و لاق بەسراوی لە سەندووقی پاشی ماشینەکە دۆزراونەتەوە.
بە لەبەرچاو گرتنی کوژرانی چوارژینگەپارێزی کورد لە مەریوان، ئەگەری کوژرانی ئەو دەرهێنەرە کوردە کە یەکێک بوو لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی شاری بانە بەهێزتر بووە.