خۆبواردنی ئورووپا لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کڕینی پۆڵا لە ئێران.
هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری ئەندامێکی ئەنجوومەنی پۆڵای ئێران ڕایگەیاند؛ کە یەکیەتیی ئورووپا بە هۆی کاریگەریی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، کڕینی پۆڵای لە ئێران ڕاگرتووە.
بە گوتەی ئەندامی ئەنجوومەنی پۆڵای ئێران، یەکیەتیی ئورووپا ڕایگەیاندوە کە بە هۆی ئەوەی هەرچەشنە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ڕاگیراوەو یان مەرجدار کراوەتەوە، یەکیەتیی ئورووپاش تا لەوەی دڵنیا نەبێ کە لە چ کاناڵێکەوە ئاڵوگۆڕی ماڵی لە گەڵ ئێران بکا، کۆمپانیاکانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە جارێ پێوەندییە ئابوورییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگرن.
دوای کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، یەکیەتیی ئورووپا لە هەوڵدایە ڕێگەچارەیەک ببینێتەوە بۆ پێوەندیی بازرگانی شیرکەتەکانی لەگەڵ ئێران ، بەڵام تاکوو ئێستا سەری نەگرتوو