ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس ڕایگه‌یاند كه له ئاستی ئێران‌دا ١٢ میلیۆن كه‌س ئاتاجو چاو له‌ده‌ستن. وه‌ک ئه‌و باسی ده‌کا ٦ میلیۆن که‌س له‌وان له ژێر چاودێریی ماڵیی هیچ ناوه‌ندێکی حکومی‌دا نین.
موجته‌با ڕه‌حماندوست، نوێنه‌ری تاران له مه‌جلیس وێڕای ئاماژه به ئاماره‌كانی هه‌ژاری له ئێران گوتی به‌پێی ئامارێك كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بڵاوی كردۆته‌وه سه‌دی ١٠ خه‌ڵكی شار‌و سه‌دی ١٨ی خه‌ڵكی ئاواییه‌كان له هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ناوبراو ده‌ڵێ به پێی ئاماره‌كان سه‌رجه‌م نزیك به سه‌دی ١٤ی خه‌ڵكی ئێران یانی نزیك به 12 میلیۆن كه‌س له ئێران برسینو له‌م ڕێژه‌یه ٦ میلیۆنیان له لایه‌ن هیچ ده‌زگاو ناوه‌ندێکی ده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ناكرێ.
لانیك زۆری داهاتی ئه‌م 6 میلیۆن كه‌سه ڕه‌حماندوست باسی ده‌کا هه‌مان بڕی ٤٥ هه‌زارو ٥٠٠ تمه‌ن یارانهیهیه که له ده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرن.