ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥دا له وڵاتی ئێران ٦٩٤ كه‌س به ئاشكرا ئێعدام كراون.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه کۆمه‌ڵگای جیهانی و بیروڕای گشتیی وریای كردۆته‌وه كه بێتوو ئه‌م ڕه‌وته ئاوا به‌رده‌وام بێ، تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٥، زیاتر له هه‌زار كه‌س له ئێران ئێعدام ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش له حاڵێك دایه كه کۆماری ئیسلامیی ئێران ژماره‌ی ئێعدامكراون له ئێرانی تا ٢٤ ی پووشپه‌ڕی ٢٤٦ كه‌س ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ژماره‌ی ئێعدامكراوان له ئێران له چاو ساڵی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه، له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی‌دا حوكمی ئێعدام له‌سه‌ر ٧٥٣ که‌س له ئێران جێبه‌جێ كرابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕۆژانه به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی 3 كه‌س له ئێران ئێعدام ده‌کرێن.
سه‌عید بومدوحا، جێگری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و باشووری ئافریقای ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئێعدامكردن له ئێران جێی سه‌رسوڕمانه‌و ئاماره‌کان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌زگای قه‌زایی ئێران له ئاستێكی فراواندا بۆته ماشێنی ئێعدام‌و کوشتار.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ شه‌رمه‌زار بن كه به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به پێ دادگایی عادڵانه ئێعدام ده‌كا.
وریاكردنه‌وه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ئێعدام له ئێران ڕاست له كاتێكدا بڵاو كرایه‌وه كه له دوایین ڕۆژی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ١٠ كه‌س له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران.