بە گوتەی حوسێن ڕاغفەڕ ئابووریناس و مامۆستای زانکۆی تاران ؛ پشتیوانی ئورووپا لە ئێران، دژایەتیی کردن لە گەڵ ئامریکا نیە، بەڵکوو لە دووپاتبوونەوەی ئەزموونی سووریە دەترسێ.
حوسێن ڕاغفەر لە وتووێژێک لە گەڵ هەواڵدەریی ئیلنا لە پێوەندی لەگەڵ هەوڵی ئێران و وڵاتانی ئورووپایی بۆ سازکردنی کاناڵێکی تایبەتی ماڵی (SPV) بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆکانی ئامریکا ڕایگەیاند؛ هەر هەوڵێک بۆ زیاتر کردنی بۆشایی نێوان ئورووپا و ئامریکا بدرێ بێگومان بە قازانجی ئێمەیە. بەڵام لە بیرمان نەچێ یەکیەتیی ئورووپا هیچکات بەخاتر ئێران پشت لە ئامریکا ناکا و، هەروەها ئامریکاش گوشارەکانی بۆ سەر ئورووپا کەمناکاتەوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە وتووێژەکەیدا دەڵێ؛ ئامریکا هەموو هەوڵی خۆی وەگەڕ دەخات بۆ ئەوەی کەلێنەکان کە ببێتە هۆی ڕەهەندێک بۆ دەورلێدانی گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران بگرێت و، هەرچەشنە هاوکاری وڵاتانی ئورووپایی لە گەڵ ئێران بە سزای توند وڵام دەداتەوە.
ئەوکارناسە ئابوورییە لە بارەی پشتیوانیی ئورووپا لە ڕێککەوتنی “بەرجام” رایگەیاند؛ یارمەتییەکانی ئوورپا بەخاتر ئێران نیە، بەڵکوو ترس لە دووپاتبوونەوەی ئەزموونی سووریەیە لە ناوچەکە و سەرهەڵدانی بشێوی و ئاڵۆزییە کە خەسار بە وڵاتانی ئورووپایی دەگەێنێ وەکوو شەپۆلی نوێی پەنابەران و هەڵایسانی شەڕ و ئاژاوە.