بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی لەیلاخەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ١٤ی سەرماوەزی ٩٧ی هەتاویی یەکێک لە دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەڵکی شارۆچکەی قوروچیای دێولان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
محەممەد ڕەشید حسێن پەناهی یەکێک بوو، لە کەسانی کوردپەروەر و دێموکراتدۆست لە ناوچەی لەیلاخ کە هەمووکات بە پێیتوانای یاریدەدەری تێکۆشەرانی دێموکرات بووە و، بەهۆی هەڵسوکەوتی کوردانەی لە نێو خەڵکی شارۆچکەی قورچیاو و دەوروبەری جێگای رێز و متمانە بووە.
ناوبراو هەروەها باوکی یەکێک لە پێشمەرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانە بە ناوی عابدین حسێنپەناهی، کە ئێستا لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزب دایە.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە خەمخۆریی دۆستان و لایەنگرانی خۆی لە نێوخۆی وڵات، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم خەڵکی شارەدێی قورچیا، بەتایبەتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک ڕەشید حسێن پەناهی دەکا و، خۆی لە خەم و پەژارەیان بەشەریک و بەشدار دەزانێ.