حەسەن روحانی رۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز ڕایگەیاند؛ ئەگەر پێش لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگیردرێ ، هیچ نەوتێک لە کەنداو هەناردە ناکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران رۆژی ڕابردوو لە شاری شاهروود بە ئاماژەدان بە کێشە و گرفتەکانی وڵات بە نیگەرانییەوە باسی لە ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران کرد و، لەو بارەوە ڕوو بە ئامریکا گوتی: ڕێگای هەناردە و فرۆشتی نەوتی ئێران بگیردرێ، ئێمەش ڕێگای هەناردەی نەوت لە کەنداو نادەین.
حەسەن رووحانی سەرلەنوێ هەڕەشەی کرد کە ئەگەر بە هۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە، ئێران نەتوانێ نەوت هەناردە بکا، ئێرانیش لەبەرانبەردا گەرووی هورموز شادەماری هەناردەکردنی نەوت لە کەنداو دادەخات.
سەرۆککۆماری ئێران پووشپەڕی ئەمساڵیش لە وڵاتی سوئیس هەمان هەڕەشەی دووپات کردەوە، کە لە لایەن فەرماندەکانی پلەی بەرزی سپاوە پێشوازی لێکرا.
هەڕەشەکانی حەسەن روحانی لە کاتێکدایە، کە سەرۆککۆماری ئامریکا و ڕاوێژکارانی دەڵێن؛ لە داهاتووی نیزیک، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە تەواوی دادەبەزێ.