پۆلیسی وڵاتی توركیه ڕۆژی هه‌ینی ٢٥١ كه‌سیان له ١٣ پارێزگای ئه‌م وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌م كه‌سانه به تاوانی هاوكاریكردنی داعش، حیزبه چه‌په‌كان و پ كا كا له لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
پاش هێرشی خۆكوژیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شاری سورووچ، حیزبی كرێكارانی ( پ كا كا) به‌رپرسایه‌تیی كوژرانی دوو پۆلیسی تورك له نێوخۆی وڵاتی گرته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی توندی حکومه‌تی تورکیه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه.
پ ک ک تا ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیه‌ی به هاوكاریکردنی داعش بۆ سه‌ركوتی كورده‌كان تاوانبار كردوه‌و ده‌وڵه‌تی تورکیه له ئێستادا هه‌م په‌لاماری داعش له سوورییه‌ی داوه‌و هه‌م فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته جارێکی دیکه‌ش بنکه‌و باره‌گاکانی پ ک ک له قه‌ندیلیان بۆمباران کردۆته‌وه.