ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٩ی نوامبری ٢٠١٨ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه بیانیه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له رۆژئاوای كانادا هاورێی محه‌مه‌د خادمیانی له دیدارێكی دۆستانه‌دا چاوی به مارك گرونو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی كانادا كه‌وت. له‌و دیداردا هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی، رۆژێك به‌ر له ده‌سپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ( جی ٢٠) له وڵاتی ئارژانتین، داوای له ده‌وڵه‌تی كانادا كرد كه ده‌سپێشخه‌ری بكات بۆ هاندانی وڵاتانی به‌شدار له لوتكه‌ی (جی ٢٠ ) بۆ ئه‌وه‌ی رژیمی تاران له دروستكردن و په‌ره‌ساندنی به‌رده‌وامی چه‌كی كۆمه‌ڵكۆژی ناوه‌كی و موشه‌كی و درێژه‌دان و پشتیوانی له تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌یی و پێشێلكاری به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها هاورێی محه‌مه‌د باسی ئه‌وه‌ی كرد كه گه‌ڵی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزبه‌كه‌یان حیزبی دێموكراتی كوردستان قوربانی سهركهی تیرۆریزمی ره‌شی رژیمی ئێرانن و دو رێبه‌ری كاریزمای له ناوه‌ندی ئوروپا تیرۆر كراون و رۆژی ١٧ی خه‌رمانان به هیرشی نامرۆڤانه‌ی موشكی له ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه، ١٤ ئه‌ندامی رێبه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و نێزیك ٥٠ كه‌سیش بریندار بوون. لاوانی تینوی ئازادی به‌رده‌وام له سێداره ده‌درێن و كوڵبه‌رانی كورد بێبه‌زه‌یانه ده‌كوژرێن. رێزدار مارك گرونو بێزاری خۆی له‌و كرده‌وانه‌ی رژیمی ئێران ده‌ربری و به‌ڵێنی دا زانیاری و داواكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بگه‌ینێته وه‌زیری ده‌روه‌ی كانادا. هه‌روه‌ها به‌رێزیان وێرای خۆشحاڵی له‌ودیداره داوای به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوك حیزبی دێموكراتی كردستان و حیزبی لیبراڵی كانادای كرد.