پاش ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌كانی مهریوانو سنه، ئاگر که‌وته به‌شێكی لێره‌واره‌كانی زاگرۆس له سهردهشتو زیانێکی زۆری به سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاند.
ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو له چیاكانی به‌شی ناوه‌ندیی سه‌رده‌شت ده‌ستی پێكردو ئێواره‌ی ئه‌م ڕۆژه به‌رده‌وام بوو.
بڵێسه‌ی ئاگر، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ناوچه‌یه‌كی به پانتایی ٢٠هێكتار له سه‌رده‌شتی كردۆته خۆڵهمێشو زۆربه‌ی دار‌و زینده‌وه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌م ئاگركهوتنهوهیهدا فه‌وتاون.
زۆربه‌ی داره سووتاوه‌کانیش داربه‌ڕوو بوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له به‌ره‌به‌ری كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا هێندێك له هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به كه‌لوپه‌لی ساده‌و ناستاندار خۆیان گه‌یانده ناوچه كه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئاگره‌كه نه‌بووه‌و ئه‌وه خه‌ڵكی ناوچه بوون كه ئه‌م ئاگره‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
شایانی باسه كه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان ده‌رکه‌وتوه که هێزه نیزامییه‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی ئه‌منیه‌تی دارستانه‌كان دهسوتێننو ئه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌و خۆجێیین كه به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان ماندوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش فشاری هێزه ئهمنیهتییهكانیشیان له‌سه‌ره‌و به‌رده‌وام پێیان ده‌گوترێ كه كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر كاری ئێوه نییه