شاره‌دێی ” چقا نه‌رگس”و گونده‌کانی سه‌ر به‌و شاره‌دێیه که‌مترین ئیمکاناتی خزمهتگوزاریو خۆشبژیوییان بۆ دابین نه‌کراوه.
ئه‌و شاره‌دێیه که له به‌شی “مایده‌شت” کرماشان هه‌ڵکه‌وتوه، که‌مترین ئیمکاناتی ریفاهیی بۆ دابین نه‌کراوه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که ئه‌و شاره‌دێیه چه‌ند شوێنه‌واری مێژوویی‌و ئایینی تێدایه که ده‌توانێ سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ش خه‌ریکه دهڕووخێنو ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه.
یه‌کێک له دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه ده‌ڵێ چقانرگس مه‌ودایه‌کی که‌می له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی مایده‌شت هه‌یه، که‌چی که‌مترین ئاوڕی لێ نادرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر که‌س له‌و شوێنه باربکهنو ئاواییه‌که‌یان به‌جێ بێڵن.
ئه‌و ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئاو‌و بڕقی گونده‌که‌ش کێشه‌ی هه‌یه، بڕقهکهیان به چووکترین هه‌وره بریسکه دهبرێو ئاوه‌که‌شیان به‌هۆی لم‌و خڵته‌ی زۆر خه‌ڵکه‌که‌ی تووشی نه‌خۆشیی گورچیله کردوه.
دانیشتوویه‌کی دیکه‌ی ئه‌و شاره‌دێیه ده‌ڵێ گونده‌که‌یان تاقه یه‌ک میتریش فه‌زای وه‌رزشیی نییه تا لاوه‌کان پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن، باردوخی ژیانی خه‌ڵکه‌که زۆر ناله‌باره‌و کرێکاری ته‌نیا پیشه‌ی به‌شی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که ئه‌ویش زۆر به که‌می ده‌ست ده‌که‌وێ، ئه‌وه‌ش وایکردوه که لاوانی خوێنده‌وارو ده‌رچووی زانکۆکان بۆ کرێکاری ڕوو له شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگا بکه‌ن.
مایده‌شت که له ئاسه‌واره کۆنه‌کاندا به ” ماد ده‌شت” ناوی هاتوه یه‌کێک له به‌شه‌کانی سه‌ر به شاری کرماشانه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی به زاراوه‌ی که‌لهوڕی ده‌دوێن.
( ماف نیوز)