بنەماڵەیەکی کوردی نیشتەجێی وڵاتی سوئیس ئیبراهیم عەزیزی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانەوە دوای چوار ساڵ ژیان لەم وڵاتە داوای پەنابەرییەکەی ڕەت دەکرێتەوە و ئێستا مەترسی دەرکردنی لە سوئیس هەیە..
شایانی باسە کە بنەماڵەی ئیبراهیم عەزیزی خاوەن سێ شەهیدی پایەبەرز بە ناوەکانی خدر عەزیزی ، حەمەعەزیز عەزیزی و ڕەسووڵ عەزیزیین.
بنەماڵەی عەیزی وەک پەنابەر ماوەی چوار ساڵە لە وڵاتی سوئیس دەژین و لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا چاوەروانی وەڵامی ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانیان کردووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ئیدارەی کۆچبەرانی سوئیس ئاگاداریان کردوونەوە کە داوای پەنابەریەکەیان ڕەد کراوەتەوە و دەبێ ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن و پەروەندەکەیان بەستراوە..
هەواڵی پەیوەندیدار بە پەروەندەی ئیبراهیم عەزیزی لە ڕۆژنامەی ” ستگالر ناخریختی ” سوئیس دا بڵاو کراوەتەوە و دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بنەماڵەی عەزیزی تووشی نیگەرانی زیاتر بوون.
ئیبراهیم عەزیزی وەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها وەک بنەماڵەکەی داوایان لە بەرپرسانی ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی سوئیس کردووە کە جارێکی دیکە چاوخشاندنەوە بە بریارەکەیاندا بکەنەوە، دەرکردنی بنەماڵەی عەزیزی لە وڵاتی سوئیس دەبێتە هۆی مەترسی گیانی و بێشک ناردنەوەی هەر پەنابەرێک بۆ ئێران و وڵاتانی دیکتاتۆر و دژەگەلی جێگای نیگەرانی هەموو لایەکە و دەرکردنی شۆڕشگێران لە وڵاتانی پەنابەروەرگر دەبێتە هۆی فشاری زیاتر بۆ سەر شۆڕشگێران . لەو پەیوەندییەدا دەوڵەت و ئیدارەی کۆچبەرانی سوئیس دەبێ چاویان لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتانی دیکتاتۆر لێدراو بێ و دواتر دەبێ وەڵامدەری ئەو بێ وەڵامییان بن.