پێشوازیی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان لە رۆژی مێژوویی ٢٦ سەرماوەز.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، دۆستانی بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی٧ لەسەر ٨ی سەرماوەز لە شارەدێی “پەسوێ”ی پیرانشار بە شێوەیەکی بەربڵاو بە بۆنەی رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” بە نووسینی دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
ئەندامانی خەمخۆری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەدێی “پەسوێ”ی پرانشار بە نووسینی دروشمی حەماسی و پێوەندیدار جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
ئەو دروشمانەی کە لە نێو کۆڵان و گەڕەکەکانی شاردەێی پەسوێ نووسراون بریتین لە : “پیرۆز بێ ٢٦ی سەرماوەز، سڵاو لە پارێزەراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستان .
بژی پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەل”.
هەروەها شەوی ڕابردووش لە نێوشاری سنە چالاکییەکی هاوشێوە بەڕێوەچوو.
تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە تێکۆشانی سەرجەم لایەنگران و ئەندامانی چاونەترسی حیزب لە نێوخۆی وڵات، سپاس وپێزانینی پێشکەش بە خەڵکی خەباتکاری شاردەێی “پەسوێ” دەکا.