لایەنگران و دڵسۆزانی پێشمەرگەدۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە ، لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز رۆژی ناوزەدکراو بۆ ڕیزگرتن لە فیداکارییەکانی پێشمەرگە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەی قارەمانەوە بە دەستمان گەیشتووە، نیشتمانپەروەرانی ئەمەگناس لەو شارە، بە چالاکیی تەبلیغیی خۆیان، پێشوازییان لە رۆژی مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز کردو دوو هێمای یادگاری کۆماری مەزنی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان، واتە “ئاڵاو پێشمەرگە”یان بە دەستکەوتێکی بەنرخی نەتەوەیی زانی.
ئەندامان و تێکۆشەرانی بە هەست و هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، ڕۆژی ڕابردوو٦ی سەرماوەز لەبەربەری ٢٦ ی سەرماوەز بە نووسینی دروشمی شٶڕشگێڕانە لەنێو شار و دەوروبەری شاری سنە، لەو رێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە خۆنەویستەکان سەلماند.
شیاوی باسە لە ماوی یەک مانگی ڕابردوودا لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە ، چەندین جار چالاکیی تەبلیغییان بەرێوەبردوە، کە نیشان لە چاونەترسی و خەمخۆریی ئەندامانی بەوەجی ئەو حیزبەیە لە نێوخۆی وڵات.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی لایەنگرانی حیزب بکاو، سڵاو و ڕێزی تایبەتی پێشکەش بە شۆڕشگێڕانی خەڵکی شاری سنە دەکا.