پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه، ٢٧ی نۆوامبری ٢٠١٨، وه‌ڤدێکی نۆروێژی پێکهاتوو له کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌کادیمیی و ئینساندۆستی نۆروێژی که له‌گه‌ڵ رێکخراوی نۆروێژیی “هاوپێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ کوردستان” کار ده‌که‌ن، سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد.
وه‌ڤده نۆروێژییه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕێز “یان بۆیه‌ر ڤیندهایم” یه‌کێک له به‌رپرسانی رێکخراوی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردستانه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌كرا و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا وه‌ڤدی نۆروێژی وێڕای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان سه‌باره‌ت به جینایه‌تی مووشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات و بێزاری له‌و جینایه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی، ئاماژه‌یان به‌وه کرد که له کاتی مووشه‌کبارانه‌که‌دا به‌شداریی ئه‌و چالاکییانه‌یان کردووه که له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب له نۆروێژ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانه‌وه بۆ شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌و جینایه‌ته وه‌ڕێ خراون. پاش ئه‌وه، جیا له هۆگریی پێشوویان به کوردستان، ویستوویانه زیاتر ئاگاداری پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بن.
ئینجا سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای سوپاس له سه‌ردانی وه‌ڤده نۆروێژێیهکه و ده‌ربڕینی ئه‌مه‌گناسی له هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نه کوردستانی و بیانییانه‌ی پاش ئه‌م کاره‌ساته سه‌رنجیان داوه‌ته خه‌باتی حیزبی دێموکڕات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هێندێک لایه‌نی زه‌مینه و ده‌ره‌نجامه‌کانی موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکراتی بۆ وه‌ڤدی نۆروێژی روون کرده‌وه.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا هه‌ردوو وه‌ڤدی نۆروێژی و حیزبی دێموکڕات سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه، سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی، ئایندهی ئێران، دۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی کورد و خه‌باتی حیزبی دێموکڕات ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
له کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکاره‌کانی راکێشانی سه‌رنج و پشتیوانیی زیاتری کۆڕ و کۆمه‌ڵه نۆروێژی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ لای خه‌باتی حیزبی دێموکڕات و کوردی رۆژهه‌ڵات گفتگۆ کرا و پاش گفتگۆیه‌کی به‌نێوه‌رۆک و سه‌ردانی شوێنی موشه‌کبارانه‌که، وه‌ڤدی نۆروێژی له که‌شێکی زۆر دۆستانه‌دا به‌ڕێ کران.