بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کۆڵبەرانی کورد کەوتنە بەردەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “مامەش عەلیزادە” بەتوندی بریندار بوو کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کرا.
شایانی باسە کە بەهۆی نەداریی و بێکاریەوە، خەڵکی ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە. کۆڵبەریی لە گەڵ هەموو سەختی و ناخۆشیەکانی، بەداخەوە زۆر جار دەبێتە هۆی مەرگی کۆڵبەران. ئەوان دەکەونە بەردەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەکوژرێن، بریندار دەبن یا دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە دەکرێن. کۆڵبەران وێڕای مەرگ بە دەستی چەکدارەکانی ڕێژیم، بە هۆی و سەرما و سۆڵەی ناوچە سنوورەکانی کوردستان و سەخت و هەڵدێریی شاخاکانەوە، لە گەڵ مەرگێکی تریش بەرەوڕوون و زۆرجار بە هۆیانەوە یان بەهۆی هەڵدێران لە شاخەکانەوە گیان لە دەست دەدەن.











