کۆمیتەی ژنانی دامەزراوەی زاگرۆس لە شاری سنە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی “بەرەنگاربوونەوە بە دژی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان” بە مەبەستی زیاتر وشیار کردنەوەی خەڵک ، بەتایبەتی کچان و ژنان چالاکییەکی پێوەندیداریان بەڕێوەبرد.
رۆژی هەینی لە بەرەبەری ٢٥ی نوامبر کۆمیتەی ژنانی دامەزراوەی فەرهەنگی ، مەدەنیی زاگرۆس، لە “پارکی منداڵ” هەتا “گوێزەکوێر” شوێنی گەشتیاریی خەڵک بە بڵاوکردنەوەی برووشووری تایبەت و قسە کردن لەگەڵ خەڵکدا، دژ بە توندوتیژی وەستانەوە.
شیاوی باسە ئەو چالاکییە کە بۆ یەکەمجار لە کوردستان بەرێوەچوو، تەنانەت لە ئاستی ئێرانیش نموونەی کەمە و هەر بۆیە خەڵکی بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرد.
بە گوتەی بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی زاگرۆس مەبەست لەو هەڵمەتە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە ناوزەدکردنی ئەم ڕۆژە جیهانییە و گرینگیدان بە خبات دژبە ئەم نەریتە نەشیاو و کۆنەپەرەستانەیە کە بەرۆکی ژنانی وڵاتی گرتووەتەوە. هەروەها هەڵدانی هەمەلایەنە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دووچاوەکی و هەڵاواردان و هەوڵدان بۆ بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان لە داهاتوودا.