• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی نوامبر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/11/25
جۆری بابەت: کوردستان

ساڵی ١٩٦١ی زایینی و لە رۆژی ٢٥ی نوامبردا سێ خوشک بە نازناوی بنەماڵەیی “میراباڵ” لە کۆماری دومینیکەن بە تاوانی چالاکیی سیاسی بە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ئەو وڵاتە پاش چەند مانگ راگیران و ئەشکەنجە لە زیندان کوژران.

٣٨ ساڵ دواتر و لە ساڵی ١٩٩٩ ئەو رۆژە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان ناسرا . لەو کاتەوە هەموو ساڵی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کۆمەڵێک چالاکی بۆ وریاکردنەوەی کۆمەڵگا و پێشگرتن و نەهێشتنی تاوان و توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە دەچن.

ئەگەرچی دیاردەی تاوان و توندوتیژی بە دژی ژنان دیاردەیەکی جیهانیە و رۆژانە کۆمەڵێک لە کچان و ژنان لە سەرانسەری جیهان دەبنە قوربانی ئەو دیاردەیە بەڵام بەداخەوە ئەو رێژەیە لە وڵاتانی دواکەوتوودا زۆر زیاترە.

لەو نێوەدا وڵاتی ئێران و کوردستانی بندەستی ئێران لە سایەی دەسەڵاتی رەشی کۆماری ئیسلامیەوە پشکی شێری وەبەر دەکەوێ و لە زومرەی ئەو وڵاتانەیە کە هێشتا یاساکانی لە یاسای سەدەکانی ناوەڕاست دەچن و ژنان لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بێ بەشن و رێگە بۆ پێشێل کردنی مافەکانیان خۆش کراوە. ژنان لەم وڵاتەدا هیچ پاڵپشتێکی یاساییان نیە و رێگا بە کەمترین چالاکی ئەوان چ لە بواری سیاسی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەوە نادرێ. تەنانەت هەتا ئێستاش رێگای چوونە یاریگا وەرزشیەکانیان پێ نادرێ.

جگە لە دەسەڵاتی رەش و یاسا دواکەوتوەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر جاریش دابونەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگا هێندەی دیکە مەیدانی بەشداری و چالاکیەکانی ژنان لە کۆمەڵگادا بەرتەسکتر دەکەنەوە کە بەداخەوە زۆر جار ژنان و کچان لە لایەن کۆمەڵگا و بنەماڵەکانیانەوە تووشی کێشە و ئاست تەنگ دەبنەوە.

لە کوردستان لە گەڵ هەموو ئەو گیروگرفتانەی کە لە سەراسەری ئێراندا بە تایبەت لە بواری یاساییەوە بۆ ژنان لە ئارادایە بەڵام ژنانی چالاکی کۆمەڵگا لە هەوڵدان بۆ پێشوەچوونی کۆمەڵگای کوردەواری شان بە شانی پیاوان لە ریزی پێشەوەن کە جێگای دڵخۆشی و ئافەرین پێ وتنە.

لە گەڵ هەموو ئەوانەدا بە داخەوە زۆر جاریش لە کوردستان رووداوی دڵتەزێنی وا روو دەدا کە جیا لە بەپرسیار نەبوونی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ رەخنە لە فەرهەنگ و دابونەریتە دواکەوتوەکانی کۆمەڵگای خۆمان بگرین و بە هەموو لایەکمان هەوڵ بۆ کەمڕەنگ کردنەوە و لە کۆتاییدا نەهێشتنی ئەو دابونەریتە دواکەوتووانە بدەین.

بە داخەوە زۆر جار کێشە خێزانیەکان دەبنە هۆی ئەوەی کە ژنان و کچانی وڵاتەکەمان پەنا بۆ خۆکوشتن ببەن کە ئەوە بۆ خۆی سەرەتای زۆر کارەساتی دیکەی کۆمەڵایەتییە کە پێویستیە دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەو بارەوە کار بۆ وشیارکردنەوە و بردنە سەری ئاستی رۆشنبیری کۆمەڵگاکەمان بدەن.

هاونیشتمانیانی بەڕێز و ژنانی خەباتکار ئێمە ئەو ساڵ لە کاتێکدا یادی ٢٥ی نوامبر دەکەینەوە کە رۆژی ١٧ی خەرمانانی ئەو ساڵ لە ئاکامی پەلاماری تیرۆریستانەی مووشەکبارانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دیموکرات بە داخەوە سکرتێری رێکخراوەکەمان هاوڕێ سوهەیلا قادری و ژنە تێکۆشەری کورد هاوڕێ نەسرین حەدداد کە هەردووکیان هاوکات ئەندامی رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون شەهید بوون، ئێمە وێڕای یادکردنەوە و ناردنی سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو دوو ژنە تێکۆشەرە داوا لە ژنان و کچانی وڵاتەکەمان دەکەین کە رێگا و رێبازی ئەو دوو شەهیدە بکەنە سەرمەشقی تێکۆشانە سیاسی و مەدەنیەکانیان و چ لە سەنگەری خەبات بۆ نەهێشتنی تاوان بە دژی ژنان و چ لە ئاستێکی گەورەتردا بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی گەلەکەمان لە چنگ دەسەڵاتدارانی تاران درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان بدەن.

بە هیوای کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەختەوەر

یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان

٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧

٢٤ ی نوامبری ٢٠١٨

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist