• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بیستەمین ڕۆژی خۆپێشاندانی کرێکارانی “هەفت تەپە” و ، پاڵپشتی کردنی ٢٥ پارێزەر لە کرێکارانی ناڕازی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/11/25
جۆری بابەت: ئێران

دوێنێ ٢٠ ڕۆژ بە سەر کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی “هەفت تەپە”دا تێپەڕی.
کرێکاران پێداگرن لە سەر ئەوەی کە هەتا گەیشتن بە مافەکانیان بەردەوام دەبن و هەر لەو کاتەدا هۆشداریان دایە هێندێک لە مێدیاکان کە هەواڵی ناڕاستیان لەسەر کۆتایی هاتنی خۆپێشاندانی کرێکاران بڵاوکردۆتەوە. لەو ماوەیەدا یەکێک لە کرێکارەکان بە ناوی ” ئیسماعیل بەخشی” لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
کرێکارانی “هەفت تەپە” لە پێش فەرمانداریی “شووش” کۆبوونەوەو خوازیاری هەڵگرتنی کەرتی تایبەتی بوون. ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز ٢٠ ڕۆژ بە سەر مانگرتنی کرێکاران و ١٢ ڕۆژ بەسەر پەرەسەندنی خۆپێشاندانەکانیان لە سەر شەقامەکان تێدەپەڕێ. کرێکارانی مانگرتوو لە بەردەم فەرمانداریی “شووش” کۆبوونەوە و دژی کەرتی تایبەت دروشمیان دا. کرێکاران داوایان کرد کە کەرتی تایبەت نەمێنێ و “ئیسماعیل بەخشی” کرێکاری دەسبەسەرکراو ئازاد بکرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی یەکیەتیی کرێکاران، دوای یەک کاتژمێر لە کۆبوونەوەیان لە پێش فەرمانداریی، هیچکام لە بەرپرسان ئامادە نەبوون وەڵامی داخوازیی کرێکاران بدەنەوە کە لە ئاکامدا کرێکاران ناڕەزایەتی خۆیان بە دروشمی ” لە هەفت تەپە تا تاران، زەحمەتکێشان لە زیندان، کرێکاریی زیندانیی دەبێ ئازاد بکرێ” خۆپێشاندانیان کێشایە نێو شەقامەکان و داوایان لە بازاڕیان کرد کە پشتیوانیان لێبکەن کە بەشێکی زۆر لە بازاڕیان دوکانەکانیان داخستوو و هاتنە نێو ڕیزی خۆپێشاندەرانەوە.
شایانی باسە کە جێگری وەزارەتی کار ڕایگەیاند دۆسیەی “ئیسماعیل بەخشی” ئەمنییەتییە، ناوبراو وێڕای ١٧ کرێکاری دیکە و ” سپیدە قلیان” هەواڵنێری خوزستانی ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر دەسبەسەر کرابوو. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەسبەسەرکراوان بە دانانی بارمتە، بۆ ماوەی کاتی ئازاد کراون بەڵام “ئیسماعیل بەخشی” دۆسیەی ئەمنییەتی بۆ کراوەتەوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هەر لە پێوەندیی لە گەڵ بە ئەمنییەتی کردنی دۆسیەی “ئیسماعیل بەخشی”، “کەریم یاوەری” لێپرسراوی پشتیوانیی لە کار و بیمەی بێکاریی ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەمنییەتی بوونی دۆسیەی ناوبراو، هیچ کارێکی لە دەست نایە. هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند کە کرێکاران کۆتایی بە مانگرتنەکەیان دێنن و ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز دەچنەوە سەر کارەکانیان کە ئەو ڕاگەیاندنە لە گەڵ دژکردەوەی توندی کڕێکارانی مانگرتوو ڕووبەڕر بۆوە و بۆ بەرپەرچدانەوەی قسەکانی ناوبراو، کرێکاران دوێنێ لەپێش فەرمانداریی شووش کۆبوونەوە.
شیاوی باسە دوای سەرکوتکردن و هەڕەشەکردن لە کرێکارانی ناڕازی ٢٥ کەس لە پارێزەرانی دادگوستەری، بە نووسینی نامەیەک پشتیوانیی خۆیانیان لە کرێکاران دەربڕیوە، حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری کورد کە یەکێک لە واژۆکارانی نامەی پشتوانیی کردن لە کرێکارانە لەو پێوەندییە‌دا بە ڕادیۆ فەردای گوت؛ بەرگری کردن و پشتیوانی کردن لە چینی زڵم لێکراوی کرێکار ئەرکی پارێزەرانەو دەبێ داکۆکی لە مافی کرێکارانی بکرێ و هەربۆیە ٢٥ پاڕێزەر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خۆیان بە بەرگریکارو پشتیوانی کرێکاران دەزانن.
جێی ئاماژەیە کە وێڕای گوشاری زۆری هێزە ئەمنییەتیەکان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە پێوەندی لە گەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاران، بەرپرسانی حکوومەتی و میدیا چەواشەکارەکان لە هەوڵی کۆتایی هێنان بەو ناڕەزایەتیانەن بەڵام کرێکارەکان پێداگرن لە سەر ئەوەی کە تا وەدیهاتنی ویست و داخوازیەکانیان، درێژە بە مانگرتن دەدەن.
شایانی باسە کە مانگرتنی کرێکارانی ‘هەفت تەپە” ڕۆژبەڕۆژ پەرەدەسێنی و پشتیوانیی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەیان بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە. هەر ئەو مانگرتنە بۆتە کێشە لە نێوان توندئاژۆکان و دەوڵەتی ڕوحانی .
توندئاژۆکان حکوومەت تاوانبار دەکەن کە توانای چارەسەریی کێشەکانی وڵاتی نیە.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist