لایەنگران و ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە چالاکییەکی تەبلیغییان لەو شارە بەڕێوەبرد.
شەوی ٢٩ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاویی بەشێکی دیکە لە دۆستانی بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قارەمانی سنە بە نووسینی دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە لە نێو شاری سنە، بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بەنیسبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات کردەوە.
لەو چالاکییەدا لایەنگرانی و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە بە نووسینی دروشمی “حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبی نەتەوەیی و پێشڕەو” لە چەندین گەڕەک و کۆڵانی ئەو شارە پشتیوانی خۆیانیان لە ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە رێز لە تێکۆشانی لایەنگرانی خۆی لە شاری سنە دەگرێ و، سڵاوی شۆڕشگێڕانەیان بۆ دەنێرێ.