بە پێی هەواڵی گەیشتوو دوێنێ ۱۸/ ۱۱/ ۲۰۱۹ پاشا فاتحی پێشمەرگەی دێرینی هێزی شاهۆ لە شارەدێی سەریاس کۆچی دوایی کرد، پاشا یەکێک لە پێشمەرگە چالاک و ڕۆح سوکەکانی هێزی شاهۆ بو کە لە زۆربەی مەئمورییەتیەکانی هێزی شاهۆ دابەشداری دەکرد و تا کاتی کارەساتە دڵتەزێنەکەی هەڵەبجە لەو پەڕی دڵسۆزی دا لە حزمەت کردن لە پێناو ئامانجێکی پیرۆزدا دریغی نەدەکرد.
پاش کارەساتی هەڵەبجە کەوتە داوی سپای پاسداران و بەکرێگیراوانی و بۆ ماوەیەک لە ژێر توندترین ئازار و ئەشکەنجەدا کەوتە نێو چالە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی. کاک پاشا ماوەیەکە لە گەل نەخوشی شێر پەنجە پەربەرەکانی دەکات کە بەداخەوە دوێنێ بۆ دوا جار چاوەکانی لە سەر یەک دانا و ئاواتەکانی کە بینینی ئازادی کوردستان بو لەگەل خوی بردە ژێر گڵ.
بنەماڵەی فاتحی بنەماڵەیەکی دیار خۆشناوی ناوچەکە و باوک و مامی کاک پاشا( موحەمەد خان و موحەمەد کەریم) دوو ئەندامی با وەفای حدک بوون و برا گەورەی کاک پاشا( موحەمەد) یەکێک لە پێشمەرگە قارەمان و بە هەڵمەتەکانی هێزی شاهۆ بوو.
ناوەندێ ڕاگەیاندنی حیزی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوادەی ئەو ڕۆلە ئازا و بە وەفای گەلەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە کەس و کاری و هەموو خەڵکی ئەمەگناسی ناوچەی هەورامان دەکات.