وال‌ستریت ژورناڵ له وتارێکدا که له ژێر ناوی “سپای پاسداران ئاسۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی شیرکه‌ته ڕۆژاواییه‌کانی لێڵ کردوه” له ژماره‌ی نوێی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێ سپای پاسداران کۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی شیرکه‌ته بیانییه‌کان بۆ بازاڕی ئێرانه.
وال‌ستریت ژورناڵ ده‌ڵێ شیرکه‌ته ڕۆژاواییه‌کان به ته‌مای خۆدیتنه‌وه له بازاڕی ئێران به‌دوای ڕێککه‌وتنی ناوکی‌و کرانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران‌و ڕۆژاوان، به‌ڵام کێشه‌ی زۆریان له به‌رده‌مه که سه‌ره‌کیترینی ئه‌و کۆسپانه سپای پاسدارانه.
له‌و وتاره‌دا هاتووه که سپای پاسداران له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ئێران له ژێر باری گه‌مارۆکاندا بووه خۆی کردۆته به‌هێزترین کارتێل و هێزی ئابووریی وڵات‌و ئێستا خاوه‌نی زۆر ڕایه‌ڵه‌و شیرکه‌تی ئابووریی دیار‌و نادیار له به‌شه‌کانی بیناسازی، به‌رهه‌مهێنانی سه‌نعه‌تی، بانکداریو گواستنه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئێڕان پێملی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومیی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزی جیهان ئیمزای بێ‌و جێبه‌جێی بکا، زۆر له گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته له شه‌ش مانگی داهاتوودا له‌سه‌ر ئێران لاده‌چن، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش شیرکه‌ته ڕۆژاواییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر سپای پاسداران‌دا ده‌بێ به پارێزه‌وه بجووڵێنهوهو زۆربه‌ی بهرههمو فرۆش‌و وه‌به‌رهێنانه‌کانی خۆیان به‌هۆی پێوه‌ندییان به سپای پاسدارانه‌وه له فیلتێر بده‌ن. وال‌ستریت ژورناڵ ده‌ڵێ سپای پاسداران به‌هۆی ده‌ست تێداهه‌بوونی له کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران‌و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له لیسته‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دایه‌و ئه‌وه‌ش واده‌کا شیرکه‌ته ئورووپاییه‌کان زۆر به حه‌زه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.