وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا که بۆ متمانه‌دان به کاربه‌ده‌ستانی ئیسڕائیل سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کردوه، نه‌یتوانیوه نیگه‌رانییه‌کانی ئیسڕائیل له ڕێککه‌وتنی ئه‌تومیی ڤییه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران بڕه‌وێنێته‌وه.
ئه‌شتۆن کارتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا یه‌که‌م کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی ئه‌و وڵاته‌یه که دوای ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌کا، به‌ڵام وه‌ک دیاره نه‌یتوانیوه بنیامین نه‌تانیاهوو له ورده‌کاریو نێوه‌رۆکی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه دڵنیا بکاته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسڕائیل ده‌ڵێن ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه سازانێکی زۆر خراپ‌و هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه زلهێزه‌کانی دنیا کردوویانه. ئه‌و سازانه ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل ده‌باته ژێر پرسیار‌و بوار بۆ به‌هێزبوونی ئێران خۆش ده‌کا. ئێران پاره‌و دراوێکی زۆری ده‌که‌وێته به‌ر دهستیو به‌شی زۆری ئه‌وه‌ش له نائه‌منکردنی ناوچه‌که‌و پۆشته‌کردنی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی وه‌ک حیزبوڵلای لوبناندا خه‌رج ده‌کا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی نه‌تانیاهوودا ئه‌شتون کارتێر پێداگری له سیاسه‌تی ڕه‌سمیی وڵاته‌که‌ی کردۆته‌وه که ئێران ناچاره ئه‌و سه‌رچاوه ماڵی‌و داراییانه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووریی وڵاته‌که‌ی ته‌رخان بکا.