رۆژی هەێنی تا یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ تا ١٧ی نوامبری ٢٠١٨، هاورێی محه‌ممه‌د خادمیانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه بیانیه‌كانی کومیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ڕۆژئاوای کانادا، به‌شداری له كونفڕانسی ساڵانه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری لیبراڵی كانادا(هه‌ریمی بریتیش كۆلۆمبیا) له شاری كۆڵۆنا كرد.
له‌و كونفرانسه ٣ رۆژه دا، ٤٠٠ ئه‌ندامی حیزبی لیبراڵ و ده‌یان ئه‌ندام پارڵمان و چه‌ندین وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و سه‌رۆك شاره‌وانی و به‌رپرسانی باڵای حیزبی له ئاستی فیدرال و هه‌ریم به‌شدار بوون و زیاتر له ٣٠ ورك شاپ و خولی راهێنان و په‌نێلی جیاواز به‌رێوه چوو. هاورێی محه‌ممه‌د خادمیانی وێرای به‌شداری له زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌كان، دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌شێكی به‌رچاو له وه‌زیر و ئه‌ندام پارڵمانهكانی كانادا و به‌رپرسانی باڵای حیزبی، له‌وانه دكتور هێدی فرای دوای ٢٥ ساڵ پارلمانتاری، وه‌ك به‌ئه‌زمونترین ژنی ئه‌ندام پارلمانی كانادا، جۆیس مۆری، گوردی هاگ، كه‌ن هۆردی، ران مهكانن، جان ئاڵدگ، سوك دالیواڵ، ته‌ری بیچ، سوزان كاون و مونجات هالین كه‌وت و باسی سیاسه‌تی ستمكارانه و سه‌ركوت و سێداره و پێشێلكردنی به‌رده‌وام و ره‌های مافی مرۆڤ له ئێران كرد. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه بیانهیهكانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژئاوای کانادا ئاماژه‌ی به دوایین ریپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه رژیمی ئێران به‌رده‌وام به ته‌قه‌ی راستەوخۆ بێشه‌رمانه كۆڵبه‌رانی كورد دهكۆژێ و هه‌روه‌ها ته‌نیا له ده‌ورانی روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران زیاتر له ٣٦٠٠ كه‌س له سێداره دراون كه له‌وانه ٨٥ كه‌سیان ژن بوون.
هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی له درێژه‌ی ٣ رۆژ دیداره به‌رده‌وامه‌كانی، چاوی به جودی ویلسن رهیبۆند، وه‌زیری دادی كانادا، فرهنسس فیلیپ شه‌مپه‌ین، وه‌زیری پێشه‌سازی و كۆمه‌ڵگا، جانتن ویلكنستۆن، وه‌زیری ژینگه ( ماسیگران و ده‌ریا)، پامێڵا گوڵدن سمێس جۆنس جێگری وه‌زیری ده‌روه‌ی كانادا له پارلمانی ئەو وڵاتە، ستیڤن فۆهر ئه‌ندامی كۆمسیۆنی وه‌زاره‌تی به‌رگری له پارلمانی كانادا و جهتی سیدهو ئه‌ندامی كۆمیسۆنی كاروباری ده‌روه‌ی له پارلمانی كانادا كه‌وت. له‌و دیدارانه‌دا موشهكهبارانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان و شه‌هید بونی ١٤ ئه‌ندامی رێبه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه حیزبه‌كه‌مانی هێنایە بەرباس و ئاماژەی بە تیروریزمی نێوده‌وڵه‌تی رژیمی ئێران و ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه و ده‌ستدرێژی و ده‌ستێوه‌ردانی له كار و باری وڵاتانی درواسێی به هه‌رشه و مه‌ترسێكی گه‌وره بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێناسه كرد و زانیاری و رونكردنه‌وه‌ی پێوستی پێدان. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه بەڕێز خادەمیانی، باسی شه‌هید بوونی لاوی پێشمه‌رگه، جه‌مال ئهكبری كرد كه ناوبراو هه‌ڵگری به‌ڵگه‌ی ئیقامه‌ی دائیمی و هه‌تاهه‌تایی كانادای بووه و داوای لێپرسینه‌وه و به‌دواداچونی ئه‌و جینایه‌ته‌ی رژیمی ئێرانی له لایان ده‌وڵه‌تی كانادا كرد. ئه‌ندامانی پارلمان و وه‌زیرانی ناوبراو و به‌تایبه‌ت رێزدار جودی ویلسن، وه‌زیری دادی كانادا بێزاری خۆیان له‌وه كرده‌وه دژی مرۆییانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران ده‌ربری و هاوخه‌می خۆیان بۆ حیزبی دێموكرات و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان به تایبه‌ت شه‌هید جه‌ماڵ ده‌ربری و به‌لێنیان دا ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌روه‌یی كانادا باس و به‌دواچوونی پێویستی بۆ بكه‌ن.
له كۆتایی دا دوای سێ رۆژ ئاڵوگۆری بیر‌ورا و دیداری دۆستانه له‌گه‌ڵ به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی باڵای حیزبی لیبراڵی كانادا، وێرای مه‌حكوم كردنی موشه‌كبارانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكرات و تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی رژیمی ئێران، راو بۆچونی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی زیاتر و پته‌وكردن و په‌ویوه‌ندی زیاتری تۆری دیپڵۆماسی هه‌ردوك حیزبی دێموكراتی كوردستان و حزبی لیبراڵی كانادا خسته روو.