ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای تورکیه ترسی زۆری له دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتیکی کوردی له سووریه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش تا ئێستا ئاماده بووه زۆر تۆمه‌تی داکۆکی له داعش‌یش به گیان بکڕێ.
دوای ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی ناوچه‌ی سروچ له باکووری کوردستان که گیانله‌ده‌ستدانی 32 کهسو برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه‌ی لێ که‌وته‌وه، سه‌رۆ وه‌زیرانی تورکیه ده‌ڵێ تاوانباری ئه‌و ڕووداوه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه و به ئه‌گه‌ری زۆر رێکخراوی تێرۆریستیی داعش له پشت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغلوو حاشا له پشتیوانیی حکومه‌ته‌که‌ی له گڕووپی تێرۆریستیی داعش ده‌کا، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا زۆر له کارناسانی سیاسی‌و چاوه‌دێرانی کاروباری تورکیه ڕه‌خنه‌یان له جۆری ههڵسوکهوتو سیاسه‌تی حکومه‌تی تورکیه له‌به‌رامبه‌ر کار‌و کرده‌وه‌کانی داعش گرتوه‌و ئه‌و وڵاته‌یان له مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته وریا کردبۆوه.
چه‌نگیز گۆنای، کارناسی کاروباری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی به لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای تورکیه له دوای هه‌ڵبژاردنه پاڕمانییهکهی ئه‌و وڵاته‌و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه ده‌ڵێ تورکیه زۆر له‌وه ده‌ترسێ هه‌رێمێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیکه‌ی کورد له سنووره‌کانی دروست بێ‌و مه‌ترسیی سه‌ربه‌خۆی کوردستان زیاتر له ناوچه تۆختر بێ، به تایبه‌ت که هێزه‌کانی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی کورد له سووریه نیزیکو پێوه‌ندییه‌کانی ئۆڕگانیکییان له‌گه‌ڵ پ ک ک هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد که تورکیه به چاوی داعش سه‌یری یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بکا، سیاسه‌تێک که بۆ خۆی تێدا شکاو له ئاستی ناوچهییو جیهانیشدا زیانێکی زۆری له سیمای تورکیه دا‌و پێوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ ئورووپا‌و ئه‌مریکا لاواز کرد.
چه‌نگیز گۆنای ده‌ڵێ هێرشه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ر هێرش بۆ سه‌ر بزاوتی کورد نه‌بوو، به‌ڵکوو په‌لاماردنی سهقامگیریو هێمنایه‌تی له تورکیه بوو، ئه‌وه‌ش واده‌کا تورکیه دره‌نگ یان زوو پێداچوونه‌وه به ڕه‌فتارو سیاسه‌ت خۆی له ناوچه‌دا بکا.