بە پێی هەواڵێک کە لەشاری بانەوە بەدەستمان گەیشتووە، کاک ئەحمەد ڕەزایی ناسراو بە ئەحمەد چوارچاو خەڵکی ناوچەی بانە، و باوکی شەهید حەمەی ڕەزایی ناسراو بە حەمە چوارچاو، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی ئاربابا، رۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر لە تەمەنی ٨٢ ساڵەیدا کۆچیدوایی کرد.
کاک ئەحمەد هەم خۆی کەسێکی نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆست بووە، هەم خاوەنی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر بوو.
جێیئاماژەیە کە شەهید ڕەسووڵ مەمەندی ناسراو بە ڕەسووڵ “ئارپی چی” خوشکەزای کاک ئەحمەدەو هەروەها کوڕێکی دیکەشی بەناوی جەماڵ ڕەزایی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات بووەو، ئێستا نیشتەجێی وڵاتی نوروێژە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە خەڵکی شاری دێموکراتپەروەری بانەو سەرجەم کەوسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکاو، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.