شەوی ٢٧ی خەزەڵوەر، بەرانبەر بە ١٨ی نوامبری ٢٠١٨ی زایینی حەکیم کاکەوەیس قەڵەمبەدەستی جواننووس و وەرگێڕی رۆمانە ناسراوەکانی دنیا، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بەغدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حەکیم کاکەوەیس لە بواری وەرگێڕانی کوردیدا ناوێکی ئاشناو، خاوەن بەرهەمە و زمانناسی و زمانپاراویی لە تایبەتمەندییەکانی ئەو قەڵەمبەدەستە ناسراوەیە.
حەکیم کاکەوەیس، ساڵی 1949 لە گوندی “حەساری گەورە”ی نزیک شاری کەرکووک لەدایک بووە.
ناوبراو لە سەروبەندی شەڕی ئێران وعێراق ، باشووری کوردستانی بەجێهێشتووەو تا ساڵی ٢٠٠٠ لە وڵاتی سوید ژیاوە کە دواتر بە هۆی نەخۆشییەوە گەراوەتە کوردستان و لە کەرکووک درێژەی بە ژیانی هونەری خۆی داوە .
مامۆستا حەکیم کاکەوەیس بە وەرگێڕانی رۆمانگەلێک وەکوو” _ 1984ى جۆرج ئۆروێڵ، گورگى ڕوتهڵانى هێرمان هێسه، دۆنكيشۆت ، تاوان و سزا_ ، کۆلارەفڕێن، چەند بەرهەمی دیکە کتێبخانەی کوردی ڕازاندۆتەوە.
هەروەها سێ بەرهەمی مامۆستا مەسعوود محەممەد کۆیەیی کە بە زمانی عەرەبی نووسراون وەرگێراوەتەوە بۆ سەر زمانی کوردی کە بریتین لە؛
“لسان الکرد، حەجێکیتر بۆ بەردەرگای (خەتێ)ی زانا، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت”.
ئەو قەڵەمبەدەستە خاوەن بەرهەمە جیا لە کاری وەرگێران، بە نووسینی بابەت، دەقی کوردیشی لە تواناو لێهاتوویی خۆی بێبەش نەکردوە .
حەکیم کاکەوەیس وەرگێڕ و نووسەری ناسراوی کەرکووکی لە تەمەنی ٦٩ ساڵەیی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا، دڵە پڕ لە هەست وسۆزەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە کوردستان و دنیای ئەدەب کرد.