دایکی یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مانگۆڕایەتیی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە مەهابادە بەدەستمان گەیشتووە، رۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر دایە “خاتون الفیدە” هاوژینی عەزیز خزری و دایکی شەهید ناسر خزری کە یەکێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتە، دوای تەمەنێک ژیان بە رووسووری لە گوندی مڕانەی مەنگۆڕایەتیی مەهاباد کۆچیدوایی کردووە.
دایە خاتوون وەکوو زۆربەی دایکە جەرگسووتاوەکانی نیشتمان ، دایکێکی پێشمەرگەدۆست و هەتا دواهەناسە ژیانی بە هیوای سەرکەوتنی گەلە بندەستەکەی بوو.
جێیوەبیرهێنانەوەیە شەهید ناسر خزری کوڕی دایە خاتوون پێشمەرگەی هێزی پێشەوا، لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویی لە سەنگەری خەبات و خۆڕاگری گیانی پێشکەش بە ئازادی کوردستان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕیزگرتن لەسەرجەم بنەماڵەی شەهیدانی گەل، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، دایە خاتوون دەکاو، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.