لە تازەترین هەوڵ و پرۆپاگەندای سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدژی حیزبی دێموکرات کە ڕایگەیاندوە لە ئاکامی مووشەکبارانی سەر قەڵای دێموکرات لە ١٧ی خەرمانانی ئەمساڵدا، دوو “مەئمووری ئیسراییلی و عەرەبستانیش” کورژاون، حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەو ئیدیعایەی وەدرۆخستەوە.
دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و وتەبێژی دەفتەری سیاسیی ئەو حیزبە لەو پێوەندییە‌دا ڕوو بە میدیا بیانییەکان گوتی؛ ئیدیعای سوپای پاسداران که ده‌ڵێ: “مه‌ئمورای ئیسڕاییل و عه‌ڕه‌بستان له مووشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکرات‌دا کوژراون”، به‌ته‌واوی گاڵته‌جاڕانه‌یه. ئه‌وه له درێژه‌ی پڕۆپاگانداکانی ئێرانه که ده‌یهه‌وێ به درۆ و چەواشەکاری، حیزبه کوردییه‌کانی ئێران به‌و وڵاتانەی له‌گه‌ڵ ڕێژیم‌دا کێشه‌یان هه‌یه ببه‌ستێته‌وه.
ئێمه ڕاشکاوانە ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. ناو و زانیاریی ورد لەسەر شازده شه‌هیدەکە‌ی مووشه‌کبارانه‌که بۆ هه‌موو که‌س و لایەنێک ئاشکرایە. ئه‌و شه‌هیدانه، کوردی ئێرانی و ئه‌ندامی حیزبه‌که‌مان بوون. ڕێژیمی تاران زۆرباش ده‌زانێ که که‌س بڕوا به‌م جۆره تۆمه‌تانه ناکا، به‌ڵام ئه‌وه ڕیگایه‌که بۆ ئه‌و‌ان بۆ وڵامدانه‌وه به قسه‌ی کاربەدەستانی ئه‌مریکا له مه‌ڕ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ناوچه و به‌ئه‌نقه‌ست دنه‌دنی فه‌زای گرژی له نێوان کۆماری ئیسلامی و هێندێک له وڵاتانی ناوچه. هه‌روه‌ها ئه‌وه ڕێگایه‌که بۆ دنه‌دانی هه‌ستی ئه‌و ئێرانیانه‌ی که مانەوەی ئه‌م ڕێژیمه به‌سه‌ر دابه‌شبوونی ئێران ته‌رجیح ده‌ده‌ن، دابه‌شبوونێك که به‌پێی پرۆپاگه‌ندای کۆماری ئیسلامی پیلانی ئه‌مریکا و ڕکه‌به‌ره ناوچه‌ییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه.