رۆژی دووشەممە ١٢ نوامبری ٢٠١٨ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە بەڕێزان “کەریم ئەڵڵاوەیسی” بەرپرسی پەیوەندییە نۆڕوێژییەکانی کومیتەی وڵات و “ئیدریس ئابدە “هاوکاری چالاکی ئەو بەشە، سەردانی حیزبی سووری نۆڕوێژیان کرد و چاویان بە خاتوو “مارییانە گوولی” بەرپرسی پیوەندییە نێونەتەوەییەکان حیزبی سووری نۆڕوێژ کەوت.
لەو چاوپێکەوتنەدا هەیئەتی حیزب بە وردی لەسەرمەسەلەی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی دوان و هێرشی مووشکی بۆ سەر قەڵای دیموکرات و تیرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی و کردەوە تیروریسیتیەکانی ئەو رژیمە لە دەروەی ئێران و باشووری کوردستان و پێشیلکارییەکانی مافی مروڤ و لە سێدارەدانی زیندانیان سیاسی کورد و مەرگی هەمووی رۆژەی کۆلبەرانیان دەگەڵ بەرپرسی پیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی سووری نۆڕوێژ هێنایە بەر باس.
بەرێز خاتوو “مارییانە گوولی”، چالاکییەکانی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەگی حیزبەکەیانی بۆ هاوکاری و پشتیوانی زیاتری رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند . ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەوڵ دەدەن لە رێگای پەرلەمان و نامەناردن بۆ وەزارەتی دەرەوە و بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی کورد و هەررێگایەکی گونجاوی دیکە، کاریگەریی بەرچاوی خۆیان هەبێ.
شایانی باسە، حیزبی سووری نۆڕوێژ بە بەردەوامی پشتیوان وپشتگری کورد بووە و پێشتر بۆ رێوڕەسمی شەهیدانی قەڵای دێموکرات، نامەی پرسە و سەرخۆشی ناردبوو.