نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس سەبارەت بە هەبوونی گەندەڵیی ماڵی و، سپیکردنەوە پارە بە شێوەی سیستەماتیک لە ئێران ، لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ دەبێ قەبووڵی بکەین کە لە وڵات بەشێوەی بەربڵاو سپیکردنەوەی پارە هەیە و، نکۆڵی لەو واقعیەتە کێشەکان چارەسەر ناکا.
مەحموودسادقی لە بارەی بەرپرچدانەوەی قسەکانی محەممەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسەوە، کە باسی لە بەربەرەکانی لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە لە ئێران کردبوو ، لەو بارەوە گوتی:
“ئێمە نموونەی زۆرمان لە پێوەندی لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە لە وڵات هەیە، بە پێی ئامارێک کە لە لایەن سەرۆکی ناوەندی بەربەرەکانی لە گەڵ سپیکردنەوەی پارە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بڵاوبۆوەتەوە، لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا نیزیک بە ١٤ هەزار میلیارد تمەن، هەڵاتن لە داهاتانەو خۆدزینەوە لە باجدان بە دەوڵەت ڕوویداوە، کە لەلایەن ئەو ناوەندەوە وەکوو سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵیی ماڵی لەقاودراوە”.
مەحموود سادقی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بەشێکی دیکە لە سپیکردنەوەی پارە، لە لایەن باند و گرووپە قاچاخچییەکان و بازەرگانانی مادە هۆشبەرەکانەوە جێبەجێ دەبێ و، سەیر نیە لە وڵات، شاهیدی سپیکردنەوەیپارە بین، چون یاساکان لەو بارەوە درەنگ جێبەجێ کران و، هێشتا کێشەیان هەیە.
مەحموودسادقی باسی لەوە کرد، کە یاسای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سپیکردنەوە پارە، لە دەورەی ئەحمەدینژاد پەراوێز خرابوو، هەربۆیە گرووپە قاچاخچییەکان سیستەمی بانکییان بەکار دەهێنا بۆ سپیکردنەوەی پارەکانیان.
شیاوی باسە سپیکردنەوەیپارە کە یەکێک لە گەندەڵییە ماڵییەکانە لە ئێران و لە جیهان، بەتایبەتی لە وڵاتانیک کە سیستەمی بانکی و ئابووریی ناسەقامگیریان هەیە ، بە هەوڵێک دەگوترێ کە رواڵەتی یاسایی دەبەخشێت بە مامەڵەو داهاتێکی نایاسایی و خاوێنکردنەوەی ئەو پارە پیسانەیە کە لە ئابوورییەکی نافەرمی دەگوازرێتەوە بۆ نێو ئابووریی فەرمیی وڵاتانەوە.
قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و یارمەتی گەیاندن بە گرووپە تیرۆریستییەکان هۆکارێکە بۆ سپیکردنەوی پارە لە جیهان و، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شیاوی باسە ئەگەرچی سەرجەم وڵاتان کار لەسەر کۆنترۆڵکردنی سپیکردنەوەی پارە دەکەن و یاسای تایبەتیان بۆ داناوە، بەڵام هێشتا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵانە 2.6 تریلیۆن دۆلار، پارەسپیدەکرێتە