سەرەڕای هەوڵ و ماندووبوونی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سنە بۆ پێشگرتن و ڕاگرتنی سزای ئیعدام کە بەسەر ژنێک بەناوی “شەرارە ئەلیاسی” سپێندرابوو، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو ژنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بڵاوکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی موکریان شەرارە ئەلیاسی، پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک بە شوناسی”کاوە.غ” بە هاوکاری مێردەکەی دەسبەسەر کرا بوو.
بە پێی هەمان سەرچاوە مێردەکەی دوای تێپەڕکردنی سزای زیندان ، ئازادکراوە، بەڵام سزای سێدارە بۆ ئەو ژنە بڕاوەتەوەو، رۆژی سێشەممە لە بەندیخانەی شاری سنە ئیعدام کراوە.
لەو ماوەیەدا کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنی هەوڵیان دا، هەتا پێش لەو سزا بگرن، بەڵام ئەمجارە بەئاکام نەگەیشتوو، رۆژی سێشەممە حوکمی لەسێدارەدانی ئەو ژنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.