پای پاسدارانی شاری بڵواناوای ناوچەی لەیلاخ، بە بیانووی ئەمنییەتی پارکی ئەوشارەی داگیر کردووە.
بەپێی هەواڵێک کە بە “کوردستان وکورد” گەیشتووە، پاش ئەوەی کە بڕیار دراوە لە شوێنێک بەناوی “خۆرەتاوە بوچکەڵە” لە بڵواناوا، سەیرانگایەک بۆ خەڵکی ئەو شارە دروست بکرێ، ئێستا سپای پاسداران بە بیانووی ئەوەی کە نیزیکە لە مۆڵگەیەکی ئەوان ، ڕێگری دەکاو ئەو شوێنەی بۆ مانۆڕی و نمایشی سەربازیی داگیر کردووە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی بڵواناوا لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند؛ پاش هەوڵێکی زۆری شارەداری و هێندێک لە ئەندامانی شۆڕا و تێچووی زۆری ماڵی بۆ ئەوەی پارکێک دروست بکرێ ، بەڵام سپای پاسداران بۆتە هۆی پەکخستنی ئەو پرۆژەیەو بە مەبەستی نیزامی و بۆ مانۆڕ سەربازیی بەکاری دەهێنێ.
ئەو هاووڵاتییە دەڵێ: ئێمە لاوانی بڵواناوا بە هیوا بووین لەو شوێنە چالاکی فەرهەنگی و بۆن و ڕێورەسمەکانی نەورۆز بەڕێوەببەین، بەڵام سپای پاسداران بە بێ گوێدان بە ویستی خەڵک و رێگەپێدراوی یاسایی، ئەو شوێنەی بە زۆرەملێ داگیر کردووە.