ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، ڕۆژی 9ی نۆڤامبری 2018 لە درێژهی دیداره دیپڵۆماسییهكانی دا لە لایەن بەرێز* تور میکل وارا* وەزیری داد و کاروباری پەنابەران له وڵاتی نۆروێژ بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.
لەو دیدارەدا، بەڕێز “ناسر قادرپوور” باسێکی لەسەر دۆخی کورد بەگشتی لە ئێران و فەزای زاڵی دیکتاتۆڕی حکوومەتی تاران لە سەر کوردستان و بەتایبەتی چینی خوێندکاران، لاوان و ژنان لە سیستهمی پە روەردەو خوێندن و پێشگرتن لە پێش کەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و بهربهست دروست كردن له بهردهم ناوهندهكانی خوێندنی باڵا پێشكهش كردو هەروەها ڕایگهیاند دهسهڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بە بەهانەی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن پێش بە خوێندن و خۆپێگەیاندنی خوێندكارانی کورد بگرن و لە پێشکەوتن و فێربون بێ بەشیان بکەن. هەروەها باسیش لەوە کرا کە بە پەپێی یاساکانی حکوومەتی تاران کە لە سەر بنەمای شێعەگەری دانراوە بە غەیری نەوتەوەی حاکم هیچ یەک لە نەتەوەکانی دیکەی ئێران و بە تایبەتی کورد ناتوانی پۆستی باڵای هەبێ، یاساکانی ئێران دژی دیمۆکڕاسی و دادپەروەرین وە پرسی مافی ڕەوای گەلی کورد تیایدا جێگای نابێتهوه.
لە بەشێکی دیکە لە دیدارەکەدا قادرپوور باسێکی کورتی لە سەر ڕهوهندی کوردی ڕۆژهەڵات لە نۆروێژ کردو و بەتایبەتی ئەو کەیسە سیاسیانەی کە هەتا ئێستا کێشەی تیکنیکیان بۆ دروست بوەو داوای لە وزیری داد و پەنابەران کرد کە جارێکی دیکە بەو کەیسانەدا بچنەوە.