ارەش سپێهری ناوی کەسێکی ئێرانییە کە لە ئامریکا بە تاوانی هەوڵدان بۆ دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران و قاچاخکردنی کەلوپەلی ناوکی دەسبەسەر و، پاش لێپێچینەوە لە دادگای ئامریکا دانی بە تاوانەکەی داناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی “واشنگتۆن فری بیکەن” وەزارەتی دادگوستەری ئامریکا شارۆمەندێکی ئێرانی بەتاوانی هەوڵدان بۆ کڕین و ناردنی زانستی ناوکی و کەلوپەلی تایبەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران، تاوانبار زانیوەو ئەو دەسبەسەرکراوەش قبووڵی کردوە کە لە هەوڵدا بووە بۆ هەناردە کردنی کەلوپەلی پێویست بە بەرنامەی ناوکی کە لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە ، هەرچەشنە پێوەندییەکی لەو چەشنە لەگەڵ ئێران قەدەغە کراوە.
ئارەش سپێهری تەمەن ٣٨ ساڵ ئەندامی هەیئەتی بەڕیوەبەری شیرکەتی”تجهیز صنعت” لە ڕێکخستنی کریدرۆرێکی نێودەوڵەتی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا و کڕین و ناردنی کەلوپەلی تایبەت بە زانستی ناوکی بۆ ئێران، لە ڕێگای “ئیمارات و هۆنگ کۆنگ”ەوە دەستی هەبووە.
ناوبراو رۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر لە دادگایەک لە شاری واشنگتۆن وێڕای دانپێدانان ، ئاشکرای کردوە کە لە هەوڵدابووە بە شێوەی نایاسایی پێدوایستیی ناوکی بۆ ئێران هەناردە بکا.
بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانی دادگای ئامریکا باس لەوە دەکا، ئارەش سپێهری و هاوکارەکانی ویستویانە لە ڕێگای ناسنامەی ساختەو دامەزراندنی کۆمپانیای ڕواڵەتی لە وڵاتی ئێماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەروەها شێرکەتێکی پاپۆڕەوانی لە هۆنگ کۆنگ، بەتەمای دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بوون کە بە چڕی خراوەتە سەر ئێران.