سوئیفت سیستەمی متمانەپێکراوی هاوردە و هەناردەکردنی پارەیە لە نێوان بانکەکانی جیهاندا، بەبێ خزمەتگوزاریی ئەو کۆمپانیایە، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، بانکەکانی ئێرانی و مشتەرییەکانی تووشی گرفتیکی گەورە دەبن.
شایانی باسە کە دوای ڕیککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران لە گەڵ زلهێزەکانی جیهان، لەساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بەشێک لە گەمارۆکانی سەر بانکەکان و پیشەسازیی نەوت هەڵگیران، بەڵام دوای دەرچوونی ئەمریکا لە ڕۆژی ١٨ی بانەمەری ئەمساڵ لە ڕیککەتنەکە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دووبارە گەمارۆکانی سەر ئێران دەسپێکرانەوە.
“ئستیڤان مێنوچین” وەزیریی خەزێنەداریی ئەمریکا، حەوتووی ڕابردوو هۆشداریی دابوو بە “سوئیفت” کە دەبێ هەموو پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ناوەندەکانی ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا کۆتایی پێبێنێ و لە ئەگەری کۆتایی پێنەهێناندا، ئەوە “سوئیفت”یش ذەخرێتە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.
پچڕاندنی پێوەندییەکانی “سوئیفت” لە گەڵ بانکی ناوەندیی ئێران، دەبێتە هۆی گرفتێکی گەورەی دارایی بۆسەر ئێران و ئەو کۆمپانیانەی کە بەنیازیی دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکان کە بەسەر ئێران سەپاوە.