بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتووە، حاجی جەلیل ئەمینسەردەشتی باوکی هاوڕێیان شاهۆ و سمکۆ ئەمینسەردەشتی دوو کادری چالاک لە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کە کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویستی شاری بانە بوو، بە هۆی هەڵسوکەوتی کوردانەی هەمووکات جێگەی متمانەو باوەڕی خەڵک بووە.
شیاوی باسە حاجی جەلیل ئەمینسەردەشتی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، شەوی ١٧ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد و هەر بە هیوای سەرکەوتنی گەل و تێکۆشەرانی دێموکرات سەری نایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچیدوایی “حاجی جەلیل ئەمینسەردەشتی”ەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، بەتایبەتی هاوڕێیان شاهۆ و سمکۆ ئەمینسەردەشتی دەکا و، هیوای سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.