ئەنجومەنی ژینگەپارێزی شنۆ لە درێژەی هەوڵ وچالاکییەکانیدا، رۆژی ڕابردوو هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی بۆ پاڕاستن و خاوێنکردنەوەی بەشێک لە سروشت وژینگەی ناوچەی شنۆ بەڕێوەبرد.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ پاش بڵاوکردنەەی داوکارییەک بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی لە گەڵ خەڵکی ناوچەکە بە تایبەتی خەڵکی ژینگەدۆستی گوندەکانی سەر ڕێگای شنۆ تا بێمزوورتێ، رۆژی هەێنی ١٨ی خەزەڵوەڕ هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سروشت و ژینگەی بە بەشداریی بەرچاوی خەڵک و لاوان و تازەلاوان بەڕێوەبردو دواتریش لە ڕاگەیاندراوێکدا سپاسی سەرجەم هاوکاران و ئەندامانی ژینگەپارێزی کردوە، کە ئاوەدانهێشتنەوە و ڕازاندنەوەی وڵات بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن.
شیاوی باسە لەو هەڵمەتەدا جیا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینکۆ، خەڵکی ئاواییەکانی (سینگان ، کانی سۆرک ، خوریشت و بێمزورتێ) پێشوازییان لە بانگەوازی ئەنجومەنی ژینکۆ کردو، بە شێوەی بەرچاو لەو هەڵمەتە نیشتمانییەدا بەشدارییان کرد .
پێویستە بگوترێ ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکان لە هەوڵدان کە وشیاری بەخەڵک ببەخشن بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی خۆیان و بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستاش دەیان و سەدان هەڵمەتی هاوشێوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە دەسپێشخەریی ژینگەپارێزان بەڕێوەچووە.