هەواڵدەریی رۆیتەرز لە زاری سەرۆکی شیرکەتێکی فرۆکەسازی چین، بڵاوی کردوتەوە کە ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییە سەرەڕای پێوەندیی ئابووریی ئێران و چین، نایهەوێ فڕۆکە بە ئێران بفرۆشێ و هەروەها یەکێک لە بەرپرسانی رووسیەش ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی لە فرۆشتنی فڕۆکە بە وڵاتی ئێران دوودڵە و، نایهەوێ پەلە بکا.
بە پێی هەمان ڕاپۆڕت کە رۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر بڵاو کراوەتەوە دوای گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، گرێبەستی کڕینی ٢٠٠ فڕۆکە لە شیرکەتی بوئینگی ئامریکا، ئەیرباسی فەڕانسەو “ئای تی ئاڕی” ئیتالیا هەڵوەشاوەتەوە.
شیرکەتی فڕۆکەوانیی “ایرانایر” رۆژی چوارشەممە لە پێشانگای فڕۆکە لە وڵاتی چین ڕایگەیاند؛ کە کۆماری ئیسلامی لە پیشنیاری فرۆشتنی فڕۆکە لە لایەن هەر کۆمپانیایەک کە تێکنۆلۆژی و بەرهەمی ئامریکایی بەکارنەهێنێ پێشوازی دەکا.
ئەگەر چی چین و رووسیە چاویان لە بازاڕی ئێرانە، بەڵام ئامریکا رۆژی ١٤ی خەزەڵوەر شیرکەتی فڕۆکەوانیی نەتەوەیی ئێران ناسراوە بە “ایرانایر” ی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە. هەر لەو پێوەندییەش ٦٧ فڕۆکەی ئەو شیرکەتە فڕۆکەوانییە، گەمارۆیان خراوەتە سەر.
“زائوو یوورانگ “بەرپرسی شیرکەتی دەوڵەتیی “کۆماک” بەرهەمهێنەری فڕۆکەی تیجاری وڵاتی چین، لە وڵامی پرسیاری رۆیتەرز ئاشکرای کرد کە فڕۆکە بە ئێران نافرۆشن.