• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مەلا کەریم دادیلی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/11/07
جۆری بابەت: ئەدەب

شەهید کەریمی دادیلی ناسراو بە «مەلا کەریم» کوڕی مام عەبدوڵڵا، لەدایکبووی ساڵی ١٣١٧ی هەتاوییە. مەلا کەریم لە بنەماڵەیەکی گوندی «نمنجێ» لە دایک بوو. ژیانی منداڵیی مەلا کەریم بە پێچەوانەی ژیانی منداڵانی ئەو سەردەمە بوو. هەلی خوێندن و فێربوونی بۆ ڕەخسا و لە حوجرەی فەقێیاندا هەست و بیری بە چرای عیلم و زانین ڕوون بوونەوە. دێ بە دێ و ناوچە بە ناوچە وەدوای فێربوونی زانستە ئایینییەکان کەوت و ڕادەی زانیاریی خۆی پێ بردە سەرێ. ئەو گەڕان و ئاشنابوونەی بە ژیانی نابەرابەر و پڕ لە چەوسانەوەی گەلەکەی هەستێکی تایبەتی لە ناخی مەلا کەریمدا ورووژاند. دیارە هەروەک زۆر جارانیش باس کراوە، حوجرەی فەقێیان لەو سەردەمدا ئەمینترین و لەبارترین شوێنی تێکۆشانی سیاسی بەدژی ڕێژیمی سەرەڕۆی پاشایەتی بوو. کەوابوو زۆر ئاسایی بوو لاوێکی خوێنگەرم و تێگەیشتووی وەک مەلا کەریمیش هەستی ئازادیخوازی و گەڕان بەدوای ڕێگای ڕزگاربوون لە ستەمی نەتەوایەتی لە ناخیدا جێگیر ببێ. هەربۆیە لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئەرکە ئایینییەکاندا لە ڕوونکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە وەدوانەکەوت و بە نهێنی ڕێگای دژایەتی لەگەڵ ماف پێشێلکەرانی بۆ دەستنیشان دەکردن. ئەو بیروباوڕە پاکە و ئەو هەڵوێستە جوانمێرانەیە، مەلا کەریمیان لە ناوچەکەدا کردبووە سیمایەکی ناسراو و بڕوا و متمانەی خەڵکی ناوچەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.
هەڵسووڕان و چالاکییەکانی مەلا کەریم لەبەرچاوی ساواک و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی پاشایەتی ون نەبوو، بۆیەش لە ماوەی 10 ساڵاندا چوار جار گیرا و خرایە ژێر ئەشکەنجە و کەوتە بەندیخانەوە، بەڵام بە ئەشکەنجە و نە گرتووخانە چۆکیان پێدا نەدا و هەموو جارێ کە لە زیندان بەردەبوو، شێلگیرتر لە جاران لە کاری سیاسی و چالاکییە حیزبییەکانی تێ هەڵدەچۆوە.
بەدوای سەرکەوتنی راپەڕینی گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بەسەر ڕێژیمی دوو هەزار و پێنج سەد ساڵەی پاشایەتیدا، مەلا کەریم کە ئەو ڕۆژەی بە ئاوات خواستبوو، بێ ڕاوەستان وەخۆ کەوت و بە ئاشکرا لە چالاکی و تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بەشداری کرد و وەک کادرێکی هەڵسووڕ ئەرک و بەرپرسایەتیی وەئەستۆ گرت. مەلا کەریم کە وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەی لەو ڕێبازەدا بەدی کردبوون. لەخۆڕا نەبوو کە چەکی بەرگریی بۆ لە شان کرد و ئامادیی خۆی بۆ وەئەستۆگرتنی هەر ئەرک و بەرپرسایەتییەک دەربڕی.
مەلا کەریم بەهۆی ئەو ئەزموونە بەنرخانەی لە ڕابردوودا پاشەکەوتی کردبوون، زۆر زوو متمانەی هاوسەنگەرانی وەدەست هێنا و گەشەی کرد و گەیشتە پلەی کادری سیاسی. وەک کادرێکی خاراو و لە کڵ دەرهاتوو ئەرکی ڕوونکردنەوی خەڵکی ناوچەکە و گەشەپێدانی تەشکیلاتیی حیزبەکەی وەئەستۆ گرت و ماندوویی نەناسانە شەویشی بە دەم ڕۆژەوە دەدا و لە کارکردن ماندوو نەدەبوو. چ لە باری سیاسی و چ لە بواری نیزامیدا یەکێک لەو کادرانە بوو کە چاوەڕوان دەکرا لە داهاتوویەکی نێزیکدا ئەرکی قورستریش وەئەستۆ بگرێ و خزمەتی زۆرتر بە بزووتنەوەی میللی دێمۆکڕاتیکی گەلەکەمان بکا. بیروباوەڕی پتەو بە ڕێبازەکەی، سەداقەت و ڕاستی و پاکی، ورە و ئیمان و غیرەت و جوانمێری، تایبەتمەندیی شۆڕشگێڕانە، لەخۆڕادیوی و باوەڕ بەخۆبوون، هەستی بێخەوشی کوردانە و حیزبییانە، نەزم و دیسپلین و باوەڕ بە سەرکەوتن، لەو تایبەتمەندییانە بوون کە ناوبراویان پێ دەناسرایەوە.
لە خۆڕا نەبوو کە هاوسەنگەرانی لەنێو دڵی خۆیاندا جێگایان بۆ تەرخان کردبوو. وەک مامۆستایەکی شارەزا لێیان دەڕوانی و دەرسی کۆڵنەدان و کردەوەی شۆڕشگێڕانەی لێ فێر دەبوون. لە یەک قسەدا یەکێک لەو کادرە پێگەیشتووانە بوو کە هیوای دواڕۆژی حیزب و بزووتنەوە ڕەواکەمان بوو. بەڵام بەداخەوە مەرگی ناوەخت ماوەی نەدا بگاتە ئەو قۆناغە و دەستی تاوان لە گەلی کوردی ستاند.
مهلا كهریم دادیلی ڕۆژی 2ی بانەمەڕ و لە پەلاماری هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە قاڕنێ لە نەغەدە سینگی کەوتە بەر گوللەی دوژمن و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
بە شەهیدبوونی مەلا کەریم حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کادرێکی بەوەج و خەڵکی ناوچەی پیرانشار گەورە پیاوێکی ناوداریان لە دەست چوو.
ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ!

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist