سەرلەبەیانیی رۆژی ٣ شەممە رێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەر لە قەڵای دێموکرات لە رێورەسمێکی پێشمەرگانەدا دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پیشمەرگە کۆتایی پێهات و، بەو شێوەیە پۆلێکی دیکە لە لاوانی بە هەست و هەڵوێستی کورد، پەیوەستبوون بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە.
ئەو ڕێوڕەسمە سەرەتا بە سروودی ئەی رەقیب و ڕژە وچەند کارێکی رەزمی دەستی پێ‌کرد.
دواتر بەڕیز ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئامووزش، وتارێکی بە وبۆنەوە پێشکەش کرد.
بەرێزیان سەرەتا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە پۆلی لاوای تازە پەیوەستبوو بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە سەر ئەرک و گرینگی چالاکی پێشمەرگانە لەو بارەوە گوتی:
هیوادارم ئه‌مڕۆ سه‌رفه‌سڵی رۆژگارێکی به‌ر درێژ و به‌به‌رهه‌می خزمه‌ت و تێکۆشانی ئێوه له‌پێناو مافه ڕه‌واکانی میلله‌ته‌که‌ماندا بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژی رزگاری و ده‌رهێنانی خاکی وڵات له‌ژێر پۆتینی داگیرکه‌رانیش دوور نه‌بێ، کاری ئێوه نه‌وه‌ی نوێ بۆ پاراستنی کوردستان و حه‌ساندنه‌وه‌ی دایکی نیشتمان تازه ئه‌وده‌م ده‌ست پێده‌کا.
د.ئاسۆحەسەن‌زادە لە درێژەی پەیامەکەی بە ئاوردانەوەیەک لە مێژووی خەباتی دوور و درێژی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە باسکردن لە خەباتی خوێناویی حیزبی دێموکرات و قوناغەکانی مێژووی ئەو حیزبە، تازەترین هێرش و کردەوەی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدژی تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەبیرهێنایەوە و
لەو بارەوە ڕایگەیاند: مانگ و نیوێک پێش ئێستا قه‌ڵای دێموکڕات و پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییه‌وه مووشه‌کباران کران که هه‌روه‌ک ده‌زانن له ئاکامی ئه‌و هێرشه بێوێنهیهدا پۆلێک له باشترین سه‌ردار و سه‌ربازانی رێبازی دێموكڕات شه‌هید بوون.
به‌ڵام هه‌روه‌ک ئه‌وده‌م به‌ڵێنمان دا، حیزبی ئێمه له‌ژێر باری ئه‌و زه‌بره قورسه‌ش هه‌ستایه‌وه و نه‌یهێشت ئاڵای ده‌ستی شه‌هیده‌کانمان له هیچکام له سه‌نگه‌ره‌کانی تێكۆشانی ئه‌واندا بکه‌وێته سه‌ر زەوی.
ئه‌وه بێگومان به‌رهه‌می وره و ئیراده و مشوورخۆریی رێبه‌ریی حیزبی ئێمه و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پشتیوانیی که‌موێنه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له حیزبی دێموکڕات بوو، به‌ڵام نه‌ده‌کرا ئه‌گه‌ر دڵگه‌رم و پشت ئه‌ستوور به پێشمه‌رگه قه‌دیمی و لاوه‌کانمان نه‌باین. ئه‌وان هه‌ر له یه‌که‌م چرکه‌ساتی ئه‌و جینایه‌ته‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌که‌دا له هیچ ماندووبوون و شه‌ونخوونییه‌ک درێغیان نه‌کرد و به ره‌فتاری به‌رپرسیارانه و قاره‌مانانه‌یان نیشانیان دا، که ئه‌و ئه‌مانه‌ته که مامه قاله و مام شێرکۆ و هاوڕێ و پێشه‌وا و جه‌ماڵ و مه‌نسوور بۆ هه‌میشه ئه‌رکی پاراستنه‌که‌یان به‌وان سپاردبوو، به باشترین شێوه ده‌پارێزن.
ناوبراو لەدڕێژەی قسەکانیدا گوتی : ئەگەرچی دنیای ئه‌مڕۆ بۆ میلله‌تێکی وه‌ک میلله‌تی ئێمه و بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی وه‌ک بزوتنه‌وه‌که‌ی ئێمه پڕه له ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست، به‌ڵام هاوکات پڕیشه له ئامراز و ده‌رفه‌ت. ئه‌وه ئێمه‌ین که نابێ به‌ربه‌سته‌کانی بوارێک یان سه‌ختیه‌کانی قۆناغێک له به‌رده‌وامبوون له خه‌بات شلمان بکاته‌وه.
د. کتور ئاسۆ حەسەنزادە لە کۆتایی قسەکانی بە باسکردن لە خەساری دابەشبوون و پەرتەوەازیی لایەنە سیاسییەکان و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنووکەیی کۆماری ئیسلامی ، گوتی: ئیده‌ئاڵ ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌موو پێکهاته و جۆراوجۆریه‌كانیه‌وه به نه‌خشه‌ڕێگا و ئالیه‌تێكی هاوبه‌شه‌وه رووبه‌ڕووی زه‌رووره‌ته‌کانی ئێستا و ئاینده بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که کۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌ی هه‌رگیز نه‌دیتراو گڵۆڵه‌ی که‌وتۆته لێژی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان هه‌ر ئێستا بۆ ناکرێ، لانیکه‌م ده‌توانین له درز و دابه‌شبوونه‌كان که‌م بکه‌ینه‌وه و نه‌هێڵین ئه‌و درز و دابه‌شبوونانه ده‌رفه‌ته‌کانی ئاینده له‌بار به‌رن.
لە بەشێکی دیکە ئەو ڕێوڕەسمە، ئەمیر محەممەدپوور پەیامی بەشدارانی دەورەی خوێندەوە و پاشان ڕێوڕەسمەکە بەچەند شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانە و گۆرانی کۆتایی پێهات.