دوای مەرگی گوماناویی لەیلا بەرایی کە حەوتەی لەمەوپێش لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز گیانی لەدەستدا ، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ژنێکی دیکەش لە کاتی منداڵبوونی لە نەخۆشخانەیەک لە شاری مەهاباد بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە.
ماڵپەڕی هەنگاو شووناسی ئەو ژنەی ئارەزوو دەروێشی تەمەن ٢٤ ساڵ بڵاوکردوتەوە.
دەگوتڕی ئەو ژنە لاوە، رۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەیەک لە شاری مەهاباد بە هۆی پێڕانەگەیشتنی سەروەخت و کەمتەرخەمییەوە گیان لەدەستداوە.
جێیوەبیر هێنانەوەیە کە رۆژی ٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵیش، لەیلا بەرایی خەڵکی ناوچەی سەقز ، لە نەخۆشخانەی “تامین اجتماعی” شاری سەقز بەهەمان شێوە بووتە قوربانی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە.