به‌داخه‌وه دیسان رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوونه ئامانجی تاریکپه‌رستان و دژمنانی ئازادی. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه له ئاکامی کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له شاری پرسووسی باکووری کوردستان زیاتر له ٢٠٠ که‌س شه‌هیدو بریندار بوون. ئامانجی ئه‌مجاره‌ی دژمنانی ئازادی کۆمه‌ڵێک له لاوانی بژارده‌و رووناکبیری سۆسیالیست بوه که ده‌یانه‌ویست وه‌ک خۆبه‌خش به‌شداری له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان دا بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خا که ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه ئامانجێکی زۆر جیاوازتر له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستیی ئاسایی له پشت بوه هه‌بوه.
کردنه ئامانجی کۆبوونه‌وه‌ی لاوانی خۆبه‌خش که ده‌یانه‌ویست له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاری خۆڕاگری کۆبانی دا به‌شداری بکه‌ن، به روونی ده‌ریده‌خا که ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییهوهن ئامانجی تایبه‌تیان هه‌یه. ئه‌وان به کرده‌وه نیشانیان دا ته‌نیا ئامانجیان رشتنی رقێکی دڕندانه‌و هۆڤانه نیه، به‌ڵکوو ئه‌وان پێشکه‌وتنی بزاڤی ئازادیخوازانه‌و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی کورد که سه‌رنج و پشتیوانیی دنیای پێشکه‌وتووی و مۆدێرنی بۆ لای خۆی راکێشاوه. چونکه ئه‌وان له هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و هاوپێوه‌ندیی ئازادیخوان و مرۆڤدۆستان نیگه‌ران و تووڕه‌ن.
تاوانی هۆڤانه‌ی پرسووس ئه‌گه‌رچی برینێکی به‌ژانی دیکه‌یه به جه‌سته‌ی برینداری کوردستانه‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی هاوپێوه‌ندیی زیاتری رۆڵه‌کانی کورد له لایه‌ک و هاوسۆزی و هاوپێوه‌ندیی زیاتری مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتنخواز له‌لایه‌کی دیکه‌وه.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه‌ی دژمنانی کورد‌و مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتنخواز، هاوخه‌میی قووڵی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری شه‌هیدانی پرسووس و ده‌رده‌بڕی و هیواداره زامدارانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه‌ش هه‌رچی زووتر چاک ببنه‌وه.
سلاو له گیانی شه‌هیدانی پرسووس و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئازادی
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
٢١/٧/٢٠١٥