“جەبەلی وەیسی” و سەلام مەردان” دوو شارۆمەندی خەڵکی “شنۆ” لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتی “ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان” کەسێکی خەڵکی گوندی”سوجە”ی سەر بە شاری “شنۆ” بە ناوی “سەلام مەردان” تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی خالید و کەسێکی دیکە خەڵکی ناوچەی ” دەشتەبێڵ”ی “شنۆ” بە ناوی “جەبەلی وەیسی” بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
شایانی باسە کە “جەبەلی وەیسی” جارێکیتر بە هەمان تۆمەت ساڵی ١٣٩١ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لێکراوە و لە ساڵی ڕابردووشدا دووجار لە لایەن ئیدارەی ئیتتلاعاتەوە بانگکراوە.
شایانی باسە کە لە سێدارەدان و گرتن و بەندکردنی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و خەڵکی ئاسایی بۆتە کاری ڕۆژانەی هێزەکانی رێژیم و بەشێوەی سیستماتێک و هەڕەمەکی بەڕێوەدەچێ و ڕۆژ نییە کە چەند کەس ڕەوانەی دادگا و بەندیخانە نەکرێن یا بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ نەکرێن.