ناوەندی کرێکاریی تەشکیلاتی “ساوە” و “زەڕندیە” گەمارۆ و کردەوەی گەندەڵکارانی ئابووریی نێوخۆیی بە گرفتی کێشە ئابوورییەکانی وڵات دەزانێ و ڕایگەیاند کە بە دابەزینی نرخی دراو و مووچە و هەقدەست، توانای کڕینی بۆ توێژی کرێکار تا ٨٠ لەسەد هێناوەتە خوارێ.
“داود میرزایی” بەرپرسی ناوەندی کرێکاریی تەشکیلاتی ” ساوە” و “زڕندیە” ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزڵوەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەوڵدەریی ” ئیرنا ” ڕایگەیاند کە چوونەسەری مووچەی کرێکاران لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٧ تا ١٩.٥ لەسەد، هیوا و ئومێدی دا بە کرێکاران و پێیانوابوو کە هەقی خۆیان پێدراوە، بەڵام بەداخەوە گەمارۆکان و کردەوەی گەندەڵکارانی ئابووریی نێوخۆیی، هەلومەرجی ئابووریی وڵاتی تووشی گرفت کردووە وچوونەسەری هەقدەستی کرێکاران نەک هەرهیچ کاریگەرییەکی ئەرێنیی لە سەر ژیانی کریکاران دانەنا، بەڵکوو بەهۆی هاتنەخواری نرخی دراو، کرێکاران ژیانیان لەڕابردووش خرابتر بووە و توانای کڕینیان تا 8٠ لە سەد هاتۆتە خوارێ.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە، کرێکاران بەهۆی ئەو هەلومەرجە نالەبارەوە تووشی گرفت بوون و توانای کڕینی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان نەماوە و هەر بەم بۆنەوە داوایان لە شۆڕای بەرزی کار و پێداچوونەوە بە مووچەی کرێکاران کرد کە بەداخەوە بێ ئاکام بوو و دواتر هەزاران کرێکاری “ساوجی” بە واژۆکردنی نامەیەکی سەراواڵە داوایان لە حەسەن روحانی سەرکۆماری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد کە پێداچوونەوە بە هەقدەستەکەیاندا بکاتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا “میرزایی” داوایکرد کە هەرچی زووتر کۆبوونەوەی شوڕای بەرزی کار و ڕێکخستنی مووچە پێک بێ و چاوپێداخشاندنەوەیەک بە مووچەی کرێکاران و خانەنشیناندا بکرێتەوە.