پاش تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی ٢ حه‌وتوو، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م سه‌ربازه بكووژهی كه له زیندانی پاوه‌دا سه‌ربازێكی كوردی كوشت، ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، سه‌ربازێكی خه‌ڵكی گوندی “نه‌روێ” سه‌ربازێكی دیكه‌ی به ناوی “موبین شه‌بڕه‌نگ” كه‌شت، به‌ڵام دادستانی پاوه دەڵێ كه ئه‌م كوشتنه نائانقه‌ست بووه‌و سەربازەکە گوللەی لە دەست دەرچووەو تا ئێستاش بكووژی ئه‌م سه‌ربازه كورده ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.
مه‌سعوود سه‌مه‌دی دادستانی پاوه دەڵێ: ئه‌م سه‌ربازه كه له ژووری نیگابانیی له زیندانی شاری پاوهڕا ته‌قه‌ی كردووه، یه‌كێك له هاودهورهكانی خۆی به ناوی موبین شه‌بڕه‌نگ، ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “هه‌جیج”ی پاوه كوشتوە.
دادستانیی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م دوو سه‌ربازه هیچ کێشەیەکی تایبه‌تیان له‌نێواندا نه‌بووه‌و ته‌نیا هۆكاری ئه‌م ڕووداوه تاڵ‌و دڵته‌زێنه، كه‌مته‌رخه‌می وریا نه‌بوونی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان بووه.
فه‌رمانداری پاوه‌ش دەڵێ ئه‌م ڕووداوه ته‌نیا هه‌ڵه‌یه‌ك بووه‌و چی دیكه‌ش نییه‌و ئه‌گەری قهساسو سزای قورسیش له گۆڕێ‌دا نییه.
موبین شه‌بڕه‌نگ ته‌مه‌ن 20 ساڵ، كوڕی محه‌ممه‌دحوسێن و خه‌ڵكی ئازایی هه‌جیج له ده‌وروبه‌ری شاری پاوه بوو.