کۆمپانیای ئەندازیاری و پەرەپێدانی “هیوندا” کۆرەی باشوور ڕایگەیاند کە گرێبەستی ٥٢١ میلیۆ دۆلاری بۆ دروستکردنی “کۆمەڵەی پێترۆشیمی” لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە.
هەوالدەریی “ڕۆیتەرز” ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە ناکارامەیی لایەنی ئێرانی بۆ دابینکردنی تێچووی پرۆژەی “پێترۆشیمی” بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بووە بۆ سەر ئێران. هەر لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکرێ کە پێش مەرجی ئەو گرێبەستە لایەنی دابینکردنی دارایی ئەو پرۆژە بوو کە ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە نەیتوانی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات .
شایانی باسە کە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ناوی پرۆژەکە نەکراوە ،بەڵام ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی هەواڵنێری “شانا” ی سەر بە وەزارەتی نەوت بڵاویکردەوە کە کۆمپانیای “کورەی باشوور” گرێبەستێکی ٣ میلیارد یۆرۆیی بۆ پەرەپێدانی فازی دووهەمی “پتروپالایشی کنگان” لە گەڵ “شرکت سرمایەگذاری اهداف ایران ” ئیمزا کردووە.
لە دوای گەڕانەوەی دەوری یەکەمی گەمارۆکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران بە دەیان شیرکەی و کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا ئێرانیان بەجێ هێشتووە و بەردەوامیی کارەکانیان لەو وڵاتە ڕاگرتووە.
لە ددە وای کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی و گەڕاندنەوەی گەرمارۆکان بۆ سەر ئەو ولاتە زیاتر لە ٥٥ شیرکەت و کومپانیای ئورووپایی ئێرانیان بە جێهێشتووە یان پێوەندییە بازەرگانییەکانی خۆیانیان ڕاگرتووە.